له گوندی ته‌ق ته‌ق سه‌ربه‌قه‌زای دوبز دوو كورد ده‌ڕفێندرێن و یه‌كێكیان ده‌كوژرێت
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، له گوندی (ته‌ق ته‌ق)ی سه‌ر به قه‌زای دوبز له پارێزگای كه‌ركووك ، دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی (فه‌همی ساڵح جوتیار و سه‌رحان محه‌مه‌د ساڵح) كه پێكابێكی نیسان ده‌بڵ قه‌مه‌ره ژماره‌ی تابلۆی (٤۸۷٤٤٤ هه‌ولێر)یان پێبووه، ڕفێنراون .
به گوێره‌ی زانیارییه‌كا رفێندراوه‌كان پێشمه‌رگه‌ی لیوای ۱۲٦هێزهكانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن و دیار نیيە تا ئێستا کێ ئەو دوو ێشمهرگهیهی ڕفاندووە، بەڵام دەوترێت کە چەکدارانی داعش بوونە.
جاسم عەبدولرەحمان، سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای دووبز راگەیاند: “شەوی رابردوو ۲ی۱۱ی۲۰۱۸ لە گوندی تەق تەقی قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، دوو كورد كە یەكێكیان پێشمەرگەیە دەڕفێنرێن، ئەو چەكدارانەی رفاندوویانن بە جلوبەرگی سەریازییەوە چوونەتە سەر گوندەكە و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ چەند كەسێك، دوو كەس بەناوەکانی فەهمی ساڵح جووتیار و سەرحان محەممەد، کە پێشمەرگەیە بە ئۆتۆمبێلێكی گوندەكە بۆ شوێنێكی نادیار دەڕفێنن”.
سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای دووبزگوتیشی : دوای ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی عێراق لەو رووداوە، هێزە ئەمنییەكان ویستویانە بەرەو ئەو گوندە بڕۆن، بەڵام لەسەر رێگاكەیان بۆمبی چێنراو هەبووە و پێیاندا تەقیوەتەوە، بەو هۆیەشەوە نەیانتوانیوە بڕۆنە گوندەكە “بەڵام بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی كونە رێوی تەرمی فەهمی ساڵح دۆزراوەتەوە”.
به‌هۆی خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هێزە یئێرانیهكان و هێزه‌كانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبیی، بە هاوكاریی گروپی خیانه‌تكاری خیانه‌تی۱٦ـی ئۆكتۆبەری یه‌كێتی هێرشیان كردە سەر كەركووك و خورماتوو خانه‌قین ، كە بە هۆی پاشەكشەپێكردنی بەشێك لە پێشمەرگەكانی یەكێتی، شاری كەركووك و دووزخوورماتوویان داگیركرد و سەدان هاووڵاتیی سڤیل و پێشمەرگە شەهید بوون.