ئه‌رشه‌د ساڵحی : گه‌ڕانه‌وه‌ی پثێشمهرگه و ئاسایش بۆ پارێزگای كه‌ركووك راست نییه
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌ڵێنی دا به سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی كه ڕێگر ده‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركوك و شاره‌كه له‌ژێر حوكمی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دا ده‌بێت ، لای خۆشیه‌وه یه‌كێتی له پێناو وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگای كه‌ركوك له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لاینه عێراقیه‌كان و به‌ره‌ی توركمانی همان به‌ڵێنیان دوپات كردوه‌ته‌وه كه ڕێگر ده‌بن له گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۳ی۱۱ی۲۰۱۸ ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ڕایگه‌یاند: “هیچ رێككه‌وتنێك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، حكوومه‌تی نوێی عێراق هیچ رێككه‌وتنێكی بۆ راده‌ستكردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان نه‌كردووه”.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی گووتیشی : “قسه‌كردن له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پثێشمهرگه و ئاسایش بۆ پارێزگای كه‌ركووك راست نییه، ئه‌و هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی بۆ رادهستكرنهوهی كه‌ركووك نه‌كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له كوردستان ده‌یڵێن”.
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ده‌شڵێت: “پارته كوردییه‌كان و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پڕوپگهنده بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانیان رازی بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و ئه‌و ناوچانه گه‌ڕانه‌وه ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئیتیحادییه‌كان”.
له دوای ڕووداوه‌كانی خیانه‌تی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌رەوە دۆخی ئه‌منیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی تێك چووه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵكیش له سنووری خانه‌قین ده‌ڕفێندرێن، ده‌كوژرێن و تیرۆر ده‌كرێن و هێزەکانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبییش بێده‌نگ و تهماشاكارن.