ئهو حیزبانهی له ڕابردوو دژی حكومهت بوون ئێستا شهڕی پۆست و بهشداری حكومهت دهكهن
له میانی چاوپێكهوتنێكی تهلهفیزیۆنیدا سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند:” کۆمەڵێک کۆبوونەوەی نهێنی کراون، ئەو حیزبانەی پێشتر دژی حکومەتبوون و جۆرەها قسەیان دەکرد، ئێستا داوا دەکەن بەشداری لە حکومەتدا بکەن و زیاتر لە جاران بەشداریبکەن”.
محهمهدی حاجی مهحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست ، گووتی:” ئەگەر بکرێت باشترە هەموو حیزبەکان لە حکومەتدا بەشداربن بەتایبەت پارتی و یەکێتی، چونکە ئەگەر ئەو دوو حیزبە پێکەوە نەبن رەنگە ببنە کێشە، ئەگەر ئەو دوو حیزبە دەستپێبکەن رەنگە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بگەنە ئەنجامێکی باشتر. گوتیشی: “پارتی و یەکێتی، ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەیان هەیە، ئەگەر پێکەوە نەبن دەبێ دوو ئیدارەیی قبووڵبکەن”.
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دهڵێت:” لەگەڵ حکومەتی بنکەفراواندا نیم، لە پێنج ساڵی رابردوودا نە حکومەت و نە پەرلەمان هیچیان سەرکەوتوو نەبوون، ئەوەی لە کابینەی رابردوو بینیمان بنکەفراوان نەبوو، لەسەرەوە بنکەفراوان بوو بەڵام نەچووە نێو خەڵکەوە، بۆیە ئەگەر لە تاقیکردنەوەیەکدا زەرەرتکرد، نابێ دووبارەی بکەیتەوە، حیزب هەبوو تەمەنی حکومەت تەنها دوو مانگی مابوو لەبەر دەنگی هەڵبژاردن بەپەلە لە حکومەت کشایەوە، ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە هەندێک لەو حیزبانە تەنیا کار بۆ حیزبەکەیان دەکەن نەک میڵەت”.
سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتیش سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دهشڵێت: “کۆمەڵێک کۆبوونەوەی نهێنی کراون، ئەو حیزبانەی پێشتر دژی حکومەتبوون و جۆرەها قسەیان دەکرد، ئێستا داوا دەکەن بەشداری لە حکومەتدا بکەن و زیاتر لە جاران بەشداریبکەن”.
لهبارهی ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن له پهڕلهمانی كوردستان محهمهدی حاجی مهحمود گوتیشی :” پێش بوونی ئۆپۆزیسیۆن، دەبێ یاسایەک هەبێ کە ئۆپۆزیسیۆن لەو چوارچێوەیەدا کاربکەن، ئۆپۆزیسیۆنەکان لە رابردوو هەندێجار نەک کێشەیان چارەسەر نەکردووە، بەڵکو خۆیان بوونەتە کێشە و هەندێجاریش خۆی تێیدا بووەتە قوربانی”.