د.كه‌مال كه‌ركوكی بۆ ئاسۆ مامه‌ند چ گەرەنتی ھەیە ھاوشێوەی خیانهتی١٦ی ئۆکتۆبەر دووبارە نه‌كه‌نه‌وه؟!
ئاسۆ ئەڵمانی ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ۲۰۱۷ پارتی دیموكراتی كوردستان ئیتهام ده‌كات به‌وه‌ی ڕێگره له‌به‌رده‌م دانانی پۆستی پارێزگای كه‌ركوك وئه‌م قسانه‌ی ئاسۆ ئه‌ڵمانی له‌كاتێكدایه كه رۆژی ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له خیانه‌تێكدا له‌گه‌ڵ لاهورو ئاراس جه‌نگی شاری كه‌ركووك به‌بێ ته‌قه راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و پاسدارانی ئێران وهێزه عێراقیه‌كان كرد و خیانه‌ته‌كه كوردی دووچاری شكستێكی گه‌وره‌یی ده‌روونی و سیاسیی كردووه ، ئاسۆ مامه‌ند یه‌كێك بوو له بكه‌رانی ئه‌و خیانه‌ت و هه‌ر شه‌وی پێش رووداوه‌كه لێدوانه‌كانی ده‌ریخست پیلانێك له‌باره‌ی كه‌ركووك له ئارادایه.
له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی ئاسۆ مامه‌ند ،دکتۆر کەمال کەرکووکی، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی له كهكركوك گووتی : ”دڵسۆزانی کەرکووک و گشت کوردستان باش دەزانن کێ بوون ئەو کەسانەی کەرکووک و خورماتوویان خستە ئەو بارودۆخەی ئێستا تێیدان. ئەو گروپه‌ش بە خیانەتکارانی ١٦ ئوکتۆبەر ناسراون“.
سه‌رۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی دەپرسێت: ”پارێزگاری کەرکووک دکتۆر نەجمەدین کەریمە کە ھەڵبژێردراوە لە لایەن ئەنجوومەنی پاریزگاکە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیشە، بۆچی لە شوێنی خۆی نییە؟ ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکەکەی ڕێبوار تاڵەبانی بۆ لە شوێن خۆیان نیین؟ ئایە ئەوان و گشت ئەو دڵسۆزانەی کە داوا دەکەن ڕەوشی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ناھەقن؟ یان ئەوانەی کەرکووکیان تەسلیم کرد و خیانەتیان کرد ڕاست دەکەن؟“.
هه‌روه‌ها دکتۆر کەمال کەرکووکی نایشارێتەوە ده‌ڵێت: ”ئەم قسەیە ھەوڵدانە بۆ ئەوەی خەڵک چەواشە بکەن، تەعبیر لە ناخی خۆی دەکات، وەکو لە ١٦ی ئۆکتۆبەر تێکەڵاوی ئەو خیانەتە گەورەیە بوون دژ بە گەل و بە خاکی کوردستان، ئێستاش دەیانەوێت دەستە ئارداوییەکەیان بە شانی پارتی بسڕنەوە، نەخێر پارتی ھیچ شۆڤینییەک و ھیچ خیانەتکارێک قەبووڵ ناکات، بەتایبەت خیانەتکارانی ١٦ی ئوکتۆبەر کە ژمارەیەکن لە ناو یەکێتی باش ناسراون“. ده‌شڵێت: ”جگە لە دکتۆر نەجمەدین کەریم، ناکرێت پارێزگارێکی دیکەی یەکێتی هەبێت، چ گەرەنتی ھەیە ھاوشێوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر دووبارە ناکەنەوە؟ ئێمە وەکوو پارتی ھیچ شۆڤێنییەک و ھیچ خیانەتکارێک لەھەر نەتەوەیەک بێت، بە خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەریشەوە قەبوڵ ناکەین“
د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركوك گوتی : ”ئاسۆ مامەند ھەوڵ دەدا ١٦ی ئۆکتۆبەر لە بیر خەڵک بباتەوە، ئێمە وەکو پارتی ڕامان وایە دەبێ دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، چونکە ئێستا کراوەتە سەربازگەیەکی گەورە. دەمانەوێ دۆخەکە چاک بکرێت، ئینجا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بگەڕێتەوە شوێنی سرووشتیی خۆی و بڕیاری خۆی بدات. لە ماوەی ڕابردوو نەجمەدین کەریم لەکار دوورخرایەوە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری دوورخستنەوەکەیان بە دەنگدان ھەڵوەشاندەوە، ئەو بڕیارەیان پووچەڵ کردەوە. بۆیە دکتۆر نەجمەدین وەکوو پارێزگار کە مافی خۆیەتی دەست بەکار بێ، ئەو کارە دەکات یان دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەن دەکات ئەوە بابەتێکی دیکەیە، ئەگەر دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پەسەند کرا، ئینجا دەکرێ کەسێک دەستنیشان بکرێت و لە ئەنجومەن دەنگی تەواو بهێنێت، بە کەیفی ئاسۆ مامەند نییە ھەر کەسیان بووێت، ببێتە پارێزگار“.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركوك گوتیشی :” لە هیچ بڕگەیەکی یاسا یان دەستووری عێراقیدا نەهاتووە پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەک پشکی یەکێتی یەکلا بووەتەوە، بەڵکوو زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەوە یەکلا دەکاتەوە کە کێ دەبێتە پارێزگار، نەک یەکێتی”.
د،كه‌مال كه‌ركوكی ڕاو دیدی پارتی بۆ بوونه پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت :” ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته پارێزگای كه‌ركوك پێویسته “کەسێک بێت لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر تێوە نەگلابێت،كه‌سێك بێت لایەنەکان لەسەری ڕێک بکەون و بەدەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە دیاری بکرێت، پێویسته کەسایەتییەکی بێلایەنی دڵسۆز بێت و بارودۆخی كه‌ركوكیش ئاسایی كرابێته‌وه “.