مهرجهكانی ئهمریكا بۆ ههڵگرتنی سزا لهسهر ئێران
چەند مانگێکە پەیوەندییەکانی ئهمڕیكاو ئێران گەیشتوونەتە خراپترین ئاست ، ئەمریکا ژمارەیەک سزای بەسەر ئێراندا سەپاندووە و بڕیارە رۆژی دووشەممە ۵ی۱۱ی۲۰۱۸ چەندین سزای دیکە بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا بسەپێت.
مەرجەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکان لەسەر ئێران:
– ئاشکراکردنی هەموو چالاکییە ناوکی و سەربازییەکانی بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی.
– راگرتنی هەموو چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرهەم نەهێنانی پلۆتۆنیۆم و داخستنی هەموو دامەزراوەکانی دامەزراوەی ناوکیی (ئاراک).
– رێگادان بە پسپۆڕەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکی بۆ چوون بۆ هەموو دامەزراوە ناوکییەکان.
– کۆتاییهێنان بە بڵاوکردنەوەی مووشەکە کیشوەربڕەکان (بالیستی) و ئەو مووشەکانەی توانای هەڵگرتنی چەکی ناوکیان هەیە.
– ئازادکردنی هاووڵاتییانی ئەمریکی و ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانی ئەمریکان، کە لە ئێران گیراون.
– کۆتاییهێنان بە پاڵپشتیکرنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەناویان، میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانی، بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی فەلەستینی (حەماس) و بزووتنەوەی جیهادی فەلەستینی.
– رێزگرتن لە سەروەریی حکوومەتی عێراق و رێگادان بە چەککردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
– وەستاندنی پاڵپشتییەکان بۆ بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو وڵاتە بەڕێگای سیاسی.
– کشاندنەوەی هەموو هێزە ئێرانییەکان لە سووریا.
– راگرتنی پاڵپشتیکردنی تاڵیبان و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ئەفغانستان و پەنانەدانی سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە تاران.
– سوپای قودسی ئێرانی پڵپشتییەکانی بۆ تیرۆر لە جیهان، رابگرێت.
– راگرتنی هەڕەشەکردن لە دراوسێکان، راگرتنی هێرشە ئینتەرنێتییەکان و راگرتنی هەڕەشە دەریاوانییەکان.
دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.