مه‌زاری باوه مه‌حمود دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی له‌نێوان په‌یڕه‌وانی كاكه‌یی و په‌یڕه‌وان شیعه مه‌زهه‌بدا
قه‌زای خانه‌قین له باكوری پارێزگای دیاله، یه‌كێكه له ناوچه‌كانی جێناكۆك و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن، له‌گه‌ڵ به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمان، له دوای ۲۰۰۳ه‌وه دۆسییه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه به‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷ ، له‌پاش خیانه‌تی ۱٦ ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، خانه‌قین كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه له زیادبووندایه.
مه‌زاری باوه مه‌حمود، كه به مه‌زاری ته‌واوی پێكهاته‌كانی خانه‌قین ناسراوه، دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێن، له رێگه‌ی چه‌ند بۆمبێكی چێندراوه‌وه هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی درا ، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، له رێگه‌ی چه‌ند بۆمبێكه‌وه هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه درا و به‌وهۆیه‌وه به‌شێكی مه‌زاره‌كه زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت.
مه‌زاری باوه مه‌حمود به دووری ۱۳ كم ده‌كه‌وێته باكوری قه‌زای خانه‌قین، هه‌موو پێكهاته‌كان له بۆنه و مه‌راسیمه تایبه‌ته‌كانیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده دوو بۆچون هه‌یه له‌سه‌ر مه‌زاری باوه مه‌حمود، به‌ڵام هیچ كات جیاوازی بۆچوونه‌كان و مێژووی مه‌زاره‌كه نه‌بۆته گرفت بۆ خانه‌قینیه‌كان و هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی له كاتی بۆنه‌كانیاندا سه‌ردانی ئه‌و مه‌زاره ده‌كه‌ن.
به‌بڕوای په‌یڕه‌وانی ئاینی كاكه‌یی، باوه مه‌حمود كوڕی سه‌ید عیسای كوری سوڵتان ئیسحاقی كوری سید عیسایه، به‌ڵام موسڵمانانی شیعه مه‌زهه‌ب ده‌ڵێن كه باوه مه‌حمود كوری موسای كازمی كوری جه‌عفه‌ر سادقه.
رۆژی ۳۰ تشرینی یه‌كه‌می ۲۰۱۸، بۆمبێكی چێندراو زیاره‌تكارانی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حسێنی كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه دوو هاوڵاتی كوژراون و ۱۱ تریش برینداربوون.