پەرلەمانی عێراق, پڕۆژە یاسایی بودجە كە لە لایەن حكومەتی عەبادی ئامادەكرابوو, رەتدەكاتەوە

دوای ئەوەی پرۆژە یاسایی بوودجەی ساڵی 201ـی عێراق لەلایەن حكومەتی حەیدەر عەبادی ئامادەكرا بۆ پەرلەمانی عێراق, پڕۆژەكە بۆ پەلەمان نێردرا, كە ناڕەزایەتی زۆری فراكسیۆنە كوردستانیەكانی لێكەوتەوە, لەگەڵ دەست بە كار بوونی خوڵی نوێی حكومەت وپەرەلەمانی عێراق, پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای كرد، كۆدەنگییەكی سیاسی هەیە لەسەر ئەوەی، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، لە پەرلەمانەوە بگەڕێندرێتەوە بۆ حكوومەت.
بیار تاهیر، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: «پارتی چەندین تێبینی لەسەر بڕگە و مەوادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2019 هەیە، هەروەها لەلایەن فراكسیۆنەكانی (سوننە و شیعە)شەوە، تێبینی زۆر لەسەر پرۆژەیاساكە، هەیە».
ڕوونی كردەوە، كە: «ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت، كۆدەنگی لەسەر ڕەتكردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی 2019 بەو شێوەیەی ئێستا، كە حكوومەتی حەیدەر عەبادی ئامادەی كردووە، هەیە و، هەوڵێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ حكوومەت».
جەختیشی كردەوە، كە پێدەچێت سێشەممەی داهاتوو، لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەنگ لەسەر گەڕانەوەی پرۆژەیاساكە، بدرێت.
شایەنی گوتنە, پێشتر، حكوومەتی حەیدەر عەبادی، لەماوەی كۆتایی كابینەكەدا، وەك حكوومەتێكی كاربەڕێكەر، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019ی ئامادە كرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان بۆ كەمتر لە 13% كەم كراوەتەوە، لایەنە كوردستانییەكان، ڕەخنەیان لێگرت، ئەمە جگە لەوەی لایەنە سیاسییەكانی دیكەش تێبینییان لەسەری هەیە.

Back to top button