پاش سەردانی بۆ سلێمانی جێگری یەكەمی قاسم سولێمانی لەحەلەب كوژرا
خواكوڕك
جێگری یەكەمی قاسم سولێمانی لە شاری حەلەب لەلایان سوپای ئازادەوە كوژراو، سوپای ئازادیش راستی هەواڵەكە پشت راست دەكاتەوە.
سوپای ئازادی سوریا لە راگەیاندراوێكی فەرمی ئاشكرا كرد جێگری یەكەمی قاسم سولێمانی فەرماندی سوپای قودسی ئێرانی لە شاری حەلەب كوژراو.
قاسم سولێمانی كە بەپیاوە مەترسیدارەكەی ئێران ناسراوە لەگەڵ سەردانەكەی بۆ سلێمانی هێرش كرایە سەر شاری كەركووك لەلایان داعشەوەو هەر پاش ئەو سەردانەی جێگری یەكەمی لە حەڵەب كوژرا.
قاسم سولەیمانی لە ساڵی 1957 لە پارێزگای كرمانی ئێران لەدایك بووە، لە ساڵی 1997 كرایە فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و یەكێكە لە بەهێزترین كەسایەتییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، رۆڵی باڵای لە شەڕی سووریا، عێراق و یەمەندا هەیە، سوپای قودسی ئێران یەكێكە لە 5 باڵەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كە بەرپرسیارێتی چالاكییەكانی دەرەوەی سنووری ئێرانی لە ئەستۆیە. ئەو هێزە لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران پێكهێنرا و ئامانجی سەرەكی ئەو هێزە چالاكی بوو لە نێو خاكی عێراقدا، ئێستاش هێزەكە رۆڵی كارای هەیە لە شەڕی حەلەب و پشتگیری سوپای بەشار ئەسەد دەكات.