عادل عەبدولمەهدی لە دوو هەفتە 10 بڕیاری حەیدەر عەبادی هەڵوەشاندونەتەوە
دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كەس و تائیفی دەركرد, لە ئێستادا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی كردووە بە هەڵوەشاندنەوەی چەند بڕیاریكی سەرۆك وەزیرانی پێشوتر, لە وانە بڕیاری دا، سكاڵاكانی حكوومەت دژ بە خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسڕە، كە كابینەكەی حەیدەر عەبادی لە دادگاكان تۆماریانی كردبوو، بكشێنێتەوە.
مونتەزر كەركووكشی، چالاكوانی مەدەنی پارێزگای بەسڕە، كە ئامادەی كۆبوونەوەیەكی عادل عەبدولمەهدی و چالاكوانان و كەسایەتییە سەربەخۆكانی بەسڕە بووە، ڕای گەیاند: “چەند داخوازییەكمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كرد، كە تێیدا وردەكارییەكان و كێشەكانی بەسڕەی تێدا بوو، لەگەڵ چارەسەری بەشێك لەو كێشانەش”.
ئاماژەی بەوەش دا، كە عەبدولمەهدی، بڕیاری دا هەموو ئەو سكاڵا حكوومییانەی دژ بە خۆپیشاندەران تۆمار كراون، بكشێنێتەوە.
لەمانگەكانی تەمووز و ئابی ڕابردوو، خۆپیشاندان دژ بە حكوومەتەكەی عەبادی، پارێزگای بەسڕە و دواتر بەشێكی دیكە لە پارێزگاكانی عێراقی، گرتەوە.
ئەو چالاكوانە گوتیشی تا ئێستا دە بڕیاری حكومەتی پێوشتر لە لایەن عادل عەبدولمەهدی هەڵوەشێندراونەتەوە.
پاشان خۆپیشاندەران لە شاری بەسڕە، ژمارەیەكی زۆر لە بارەگای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و كونسوڵخانەی ئێرانیان سووتاند، لە بەرامبەریشدا، هیچزە ئەمنییەكانی سەر بە حكوومەت و چەكدارانی میلیشیاكان، ژمارەیەك خۆپیشاندەریان كوشت و سەدانی دیكەش بریندار بوون.