لە كوردستانی رۆژھەڵات ھاوسۆزی بۆ خانەقینن دەردەبرن

 

چالاكوانان جڤاكی سڤیل و نوسەران لە هەردوو شاری كرماشان و ئیلام، سەبارەت بە تەقینەوە تیرۆرستیەكەی شاری خانەقین بەیاننامەیەكی ھاوسۆزیان بڵاوكردەوە كە تێدا تەقاندنەوەی مەزارگەی پیرۆزی «باوە مەهمی » كە ھاوكات باوە محمەدیشی پێ دەوترێت بلاوكردەوە، چالاكوانانی ئەو دوو شارە پرۆیستۆی ئەو تاوانەیان كرد و دووپاتیان كردووەتەوە كە ئەم كارە قیزەونە واتای گرنگی نەدانە بە سادەترین بایەخە ئەخلاقییەكان. هاوكات داواش دەكەن هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە دابڕاوەكان و ئاسایشی ئەو ناوچانە بگرنە دەست.

ئەمەش دەقی بەیاننامەكە:

تەقاندنەوەی مەزارگەی پیرۆزی باوە مەهمی خانەقین گرنگی نەدانە بە سادەترین بایەخە ئەخلاقییەكان
شەوی چوارشەممە٢٠١٨/١١/١ مەزاری پیرۆزی باوە مەهمی لە خانەقین كرایە ئامانجی تاریكپەرەستان و تەقێندرایەوە، هاوكاتیش رۆژێك پێش ئەمەش لە ئەنجامی تەقینەوەیەكی تێرۆریستی لە مەراسێمی ئەربەعینی خانەقین، دوو هاووڵاتی شەهید بوون و حەوت كەسیش بریندار بوون.
وێڕای پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیمان لەگەڵ خانەوادەو كەسوكاری قوربانیان، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە دڕندانەیەی تێرۆریستان لە شاری خانەقین دەكەین كە پاش رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر بە مەبەستی پاكتاوی مەزهەبی و نێژادی ئەو شارەی كردووتە ئامانج.
داواكارین لە هەموو خەڵكی خانەقین بەسەرجەم پێكهاتەی نەتەوەیی و مەزهەبی، هەر ئەو جۆرەی كە لە دڕێژایی مێژوودا، نموونەیەكی جوانتان لە پێكەوەژیان پێشكەش كردووە و هاوكات قەڵای بەرخۆدان بوونە لە هەمبەر “تەعریب و تەرحیل و تەبعید” ئێستاش كۆسپ بن لە بەردەم ئەو پیلانە گڵاوانەی كە لە سەر خانەقین و دەوروبەری هەیە بۆ تێكدانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و دابڕاندنی لە بەشەكانی‌تری كوردستان. هاوكاتیش بەهەمان شێوە لە كەركووكدا بۆ داگیركردنی زەوی كشت و كاڵی یارسانەكانی داقوق هەولی تەعریب دەستێ پێكردووە و ئەمەش درێژەی هەمان سیاسەتە شوڤینیستیەیە كە بەغدا لە خانەقین بەڕێوە دەبات. بێگۆمان یارسانییەكان و ئایینی یاری وەك پێكهاتەیەكی گرنگی فەرهەنگی و مێژووی كوردستان هەر لە سەردەمی فتوحاتی ئێسلام تابە ئێستا لە ژێر گۆشارو هەڕەشەو مەترسیدان كە باوە مەهمی خانەقین و باوە گوڕگوڕی كەركووك مێژوویەك لە بەرخۆدانن لە بەرامبەر ئەو شەڕەی كە شارستانیەتی كوردی كردووتە ئامانج. ئەمڕۆش دەبین مەزارگەی باوە مەهمی كە تا ئێستا رەمزی پێكەوەیی خانەقینیەكانەو لەهەموو مەراسمە ئایینی ونەتەوەییەكان هەموو خەڵكی خانەقین لە دەوری یەك كۆدەكاتەوە، دەكرێتە ئامانج، كە ئەمەش لێدانێكە لە یەكگرتووی سەرجەم پێهاتەكانی خانەقین نە بەتەنیا مۆقەدەستانی ئایینی یاری.
لە هەموو لایەنە پەیوەندی‌دارەكانی هەرێمی كوردستان، هێزی هاوپەیمانان، نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ داواكارین بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و چالاك كردنی دەزگای ئاسایش لەو سنوورە هەموو هەولی خۆیان بخەنەگەڕ تا وەكوو چەترێك بن بۆ پاراستنی هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی. هاوكاتیش لە خەڵكی خانەقین خوازیارین لە سەر ئەركی خۆیان هەڵسن بۆ نوژەن كردنەوەی ئەم مەزارگەیە و رێگە بەو لایەن و كەسانە نەدەن كه بە ڕشتنی “فرمێسكی تیمساح”، لە ژێڕ ناوی نوژەنكردنەوەی ئەو مەزارگەیە هەول بۆ گۆڕین و سڕێنەوەی مێژووی مەزارگەی باوە مەهمی ئەیەن تا بە مەبەستی مەرامە گڵاوەكانی خۆیان بە كاری بێنن.
ئێمەش روون و ئاشكرا بە نەیاران دەڵین بەم كردەوە دڕندانە هەرگێز یەكگرتووی خەڵكی خانەقین تێك ناچێت و بە یەكرێزی كوردانی یارسان و شیعە و سۆنەوە كە باوە مەهمی رەمزی پێكەوەیێانە مەرامە گڵاوە و شوڤێنیەكانتان لە گوڕ دەنرێت. هەر ئەو جۆرەی كە بە شەهید كردنی ملازم جوامیرەكان و لەیلاكان و حسێن مەنسوورەكان و محمد نووریەكان نەتانتوانی ئێرادەی خانەقین بشكێنن؛ ئەم جارەش هەر گەنجێكی خانەقینی، كرماشانی و ئیلامی تێژتر لە قەڵەمەكەی ئەحلام و عەزیز پشتیوان لیتان یاخی دەبن!
لە كۆتایدا ڕایدەگەینین لە هەموو بارودۆخێكدا هاوسۆز و پشتیوانی خۆشك و براكانمانین لە خانەقین و ئازار و خەمی ئەوان، خەم و ئازاری هەمووانە و بەرپرسیاریەتی ئەم هەموو ئاڵۆزیە لە ئەستوی حكومەتی ناوەندی عێڕاق و حەشدی شەعبی دەزانین و كومەلگەی نێودەوڵەتی چیتر نابێ بێدەنگ بێت، بە گشتێ تیرۆریزم لە هەموو شكڵ و ڕەنگێگدا ئیدانە دەكرێت و دەبێت وڵاتانی جیهان یەكگرتوو دژی بوەستنەوە تاكوو ئاشتی جیهانی نەكەوێتە مەترسییەوە.

نووسەران و هۆنەرمەندان و چالاكوانانی مەدەنی كرماشان و ئیلام :
1. ئەردەشێر كشاوەرز-نووسەر- كرماشان
2. ئاكۆ جەلیلیان – نووسەر – كرماشان
3. ژیار جەهانفەرد- نووسەر- كرماشان
4. حسێن سەفامەنش- هۆنەرمەند – كرماشان
5. سەعید عبادەتیان – شاعر – كرماشان
6. كامران محمد رەحیمی – نووسەر – ئیلام
7. سعدالله جەهانگیری _ مامۆستای زانكۆ_ ئیلام
8. كاوە كرماشانی- چالاكی مافی مرۆڤ – كرماشان
9. ئەفشین غولامی – رۆژنامەنووس- كرماشان
10. مەسعوود عەزیزی- هۆنەرمەند- كرماشان
11. مێهرداد موشەشەعی – هۆنەرمەند – كرماشان
12. كەیوومەرس كولەجوویی(لەكە میر) – شاعر – كرماشان
13. ژاكان باران- شاعر – ئیلام
14. كەیوومەرس فەتحی – چالاكی سیاسی – كرماشان
15. جەمشید وەیسی – شاعری مندالان – كرماشان
16. حەمزە جە‌عفەری – هۆنەرمەند- كرماشان
17. فەرهاد عزەتی‌زادە – نووسەر- كرماشان
18. فەرشاد دووستی‌پوڕ – چالاكی سیاسی – ئیلام
19. هاشم عەلی‌وەیسی – نووسەر و لێكولەر – كرماشان
20. كیارەش شەهسەواری – چالاكی سیاسی – كرماشان
21. محەمەد رەزا ئسكەندەری – رۆژنامەنووس – ئیلام
22. فەرزانە ئەردەشێری – چالاكی مافی ژنان – كرماشان
23. ‌حەسەن بەڵەدە – چالاكی مەدەنی – كرماشان
24. سارۆ خەسرەوی – نووسەر و میدیاكار – كرماشان
25. هەژیر هاشمی – رۆژنامەنووس – كرماشان
26. ئێحسان نیكپەی – رۆژنامەنووس- ئیلام
27. ئەمین رەحیمی‌نژاد- زمانناس- ئیلام
28. سیروان كەمانگەر- چالاكی سیاسی – كرماشان
29. نەسرین باوەندپوو

Back to top button