ئێران ئامادەكاری سەربازی بۆ رووبەڕبونەوەی ئەمریكا دەكات
دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری سەپاندنی بەسەر ئێراندا سەپاند و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو جێبەجێیان بكات, وە چەند جارێكیش لە زاری فەرماندارە سەربازیەكان هەڕەشە لە ئێران كراوە لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانە, پێگەیەكی تایبەت بە كاروباری سوپا و بەرگری ئێرانی، ئەمڕۆ شەممە 3/11/2018 ئاشكرایكرد، تاران دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی شەڕكەری جۆری”كەوسەر” و لە ناوخۆی وڵاتدا بەشێوەیەكی فراوان و گشتگیر دەست بە بەرهەمهێنانی دەكات.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، بە پێگە ئەلیكترۆنییەكەی گوتووە: “بەبۆنەی بەرهەمهێنانی فڕۆكەكەوە، بەم زووانە ژمارەیەكی پێویستی ئەو جۆرە فڕۆكەیە دەخرێنە خزمەتی سەربازییەوەو بەسەر هێزی ئاسمانی ئێراندا دابەش دەكرێن”.
فڕۆكەی “كەوسەر” كە بەرهەمی ناوخۆیی ئێرانە، رۆژی 22/8/2018 پەردەی لەسەر لادرا و حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە رۆژی پیشەسازی بەرگری ئامادەی بوو.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ئەوەی بیرهێناوەتەوە كە فڕۆكەكە لەلایەن شارەزایانی ناوخۆیی رێكخراوی پیشەسازی ئاسكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران و بۆ پاڵپشتی هێزە چەكدارەكان بەرهەمهێنراوەو پەرەیپێدراوە، خاوەنی تایبەتمەندی زۆرە وەك تۆڕی زانیاری دیجیتاڵی و داتای زانیاری سەربازی و لە نەوەی چوارەمە، شاشەی نیشاندانی دیجیتاڵی جۆراوجۆری هەیە راداری پێشكەوتووی بۆ ئاراستەكردنی مووشەك و پەیوەستبوونی بە كۆنترۆڵی مووشەكی بالیستی هەیە و لەسەر نەخشە ئامانجەكەی دەدۆزێتەوە و جگە لەوانەش تایبەتمەندی دیكەشی هەن.