غالب محەمەد: ئەمریکا بە مەرج عێراقی بەخشیوە لە سزاکانی بۆ سەر ئێران
دوای ئەوەی ئەمریکا بڕیارسەپاندی سزای بەسەر ئێران‌دا سەپاند، پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئەمریکا بە مەرج عێراقی بەخشیوە لە سزاکانی سەر ئێران.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فركسیۆنی گۆڕان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی ئه‌مریكا داواكاری عیراقی قبوڵكرد، عیراق ده‌توانێت نه‌وتی سپی و به‌نزین و غاز و كاره‌با و خوارده‌مه‌نی هاورده بكات له ئێرانه‌وه.
غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه ئه‌مریكا مه‌رجی بۆ عیراق دیاریكردووه به‌جۆرێك، پێویسته به دوڵار مامه‌ڵه نه‌كه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت مامه‌ڵه‌كردنی عیراق و ئێران به دیناری عیراقی بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015ـدا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگیرابوون رایگه‌یاند: “سزاكان له 5ی تشرینی دووه‌می 2018، ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”