بەرپرسێکی کورد هۆشداری خۆ ڕێکخستنەوەی داعش دەدات لە موسڵ
لەگەڵ ئەوەی داعش لە سنورەکانی عێراق نزیک بووەتەوە لە ئێستادا مەترسی لەسەر ناوچە داگیرکراوەکانی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق هەیە، بەرپرسێکی کورد لە شاری مووسڵ ئاشکرای دەکات کە ئێستا شانە نووستووەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نێو مووسڵ سەرقاڵی خۆڕێکسختنەوەن و مەترسییان هەیە.
عهلى خهلیل ، بهرپرسى لقى 14 ى پارتى دیموكراتى كوردستان له مووسڵ ، رایگهیاندووە: “شانه نووستووهكانى داعش له مووسڵ و بە نهێنیی بەردەوامن بە رێکخستنەوەیان و ههلى ئهوهیان بۆ نهڕهخساوه كردهوهى تیروریستى ئهنجام بدهن ، ئهگهر وەها بەردەوام بن دەبنەوە مەترسی و دەست بە کردەوەی تیرۆریستی دەکەنەوە”.
گوتیشی: “چهكدارنى حهشدی شەعبی له سنوورى ماددهى 140 لهم ماوهیهدا زوترین ڕێگرییان لە هاتووچۆی هاووڵاتیان کردووە، چەند ڕۆژێکە نەوت هاتووە بۆ دانیشتوووانی دەشتی موسڵ بەڵام حەشدی شەعبی رێگرن لە دابەشکردنی بەشە نەوتی دانیشتووانی دەشتی مووسڵ”.
جەختیشیکردەوە کە” چەکدارانی حەشدی شەعبی بوونەتە ڕێگر لەبەردەم ژیان سەرجەم پێکهاتەکانی دەشتی مووسڵ و دەوروبەری و هیچ بەرچاو ڕوونییەک بۆ ژیانی ئەو هاووڵاتیانە نییە”.
بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشیکردەوە کە”شانە نووستووەکانی داعش بۆ دواڕۆژ مەترسین بۆ سەر کوردستان بەڵام سنوورەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە پارێزراون بۆیە ناتوانن ئەو هەلە بقۆزنەوە”.
گوتیشی: “ئێستا زۆرترین مەترسی لەسەر مووسڵ هەیە و پێشبینی ئەوە دەکرێت کە ئەگەر شانە نووستووەکانی داعش چالاک ببنەوە و فراوان بکەن، هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام سەنگەرەکانی پێشمەرگە تۆکمەن و سەرجەم هێزەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپرچدانەوەی هەر هێرشێک”.