داعش هێڕشی کردە سەر پۆلیسی فیدرالی عێراق لە خانەقین

دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگا ئەمنیەکانی عێراق هۆشداری سەرهەڵدانەوەی داعشی لەناوچە داگیرکراوە کوردستانیەکان ڕاگەیاند، جموجۆلەکانی داعش زیادی کردووە، کەمێک لەمەو بەر له‌سنوورى خانه‌قین، داعش هێرشی كردە، سه‌ر خاڵێكى پۆلیسی فیدڕاڵی و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك پۆلیس بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی خانه‌قین، ڕایگه‌یاند: “ئه‌مشه‌و، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر خاڵێكى پۆلیسی فیدڕاڵی و شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوانیاندا، دروست بوو”.

سه‌رچاوه‌كه‌، كه‌ داواى كردووه‌ ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه‌، گوتیشی: “له‌ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌، سێ پۆلیس و هاوولاتییه‌ك بریندار بوون”.

له‌ماوه‌ى ڕابردووشدا، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژدا، داعش دوو جار هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌زارگه‌ى باوه‌ مه‌حموود، كه‌ مه‌زارى كه‌سایه‌تییه‌كى كاكه‌ییه‌. جارى یه‌كه‌م به‌ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆمبێك، كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون، ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌میش، به‌شێك له‌ مه‌زاره‌كه‌یان ڕوخاند.

 

له‌دواى خیانه‌ته‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، دۆخى ئه‌منى خانه‌قین و ناوچه‌ كوردستانییه‌ داگیركراوه‌كانى دیكه‌، تا دێت خراپتر ده‌بێت و دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ش، داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

Back to top button