هەرێمی كاڵادۆنیا لە فەرەنسا ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمەكەی ئەنجامدا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەرێمی كالادۆنیا لە فەرەنسا ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا بە پێی ئاكامەكانی ریفراندۆم, هاووڵاتیانی ئەو هەرێمە دەنگیان بۆ مانەوە لەگەڵ فەرەنسا داوە و دژی جیابوونەوە بوون, دواتریش ئیمانوێل ماكرۆن سوپاسی خەلكی كالادۆنیایی كرد كە مانەوەیان لەگەڵ وڵاتی فەرەنسا هەڵبژارد.
ماڵپەڕی le figaroی فەرەنسی، ئەنجامی ریفراندۆم بەشێوەیەكی نافەرمی بڵاوكرایەوە، بەڵام 59%ی هاووڵاتیانی هەرێمی كالادۆنیا دەنگیان بۆ مانەوە لەگەڵ فەرەنسا داوە و دژی جیابوونەوە بوون.
لە هەرێمی كالادۆنیادا 175 هەزار كەس بۆیان هەبووە لەو ریفراندۆمەدا دەنگ بدەن، بەڵام لەو رێژەیەدا تەنیا 75%یان چوونەتە سەر سندوقی دەنگدان.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هەرێمی كالادۆنیا بەنیازە خۆی ئامادە بكات تا دوو ساڵی تر دووبارە ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە فەرەنسا ئەنجام بدات.
حكوومەتی فەرەنسا هیچ رێگرییەكی نەكرد لەوەی كالادۆنیا ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە ئەنجام نەدات، بەپێچەوانەوە گوتی رێز لە ئەنجامی ریفراندۆم دەگرێ.