هەناردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران وەستێنرا
دوای ئەوەی لەگەڵ دەست بە كار بوونی كابینەی نوێی عادل عەبدلومەهدی بەر پرسێكی باڵای عێراق بە ئاژانیسی رۆیتەرزی راگەیاندبوو كە گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی كەركووك بە ئێران هەڵوەشێنراوەتەوە, ئەمڕۆ بەرپرسێكی باڵا لە كۆمپانیای نەوتی باكوور، سەر بە حكوومەتی بەغدا, ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانێكی حكوومەتی فیدڕاڵی، لەبەرەبەیانی دوێنێ شەممەوە، هەناردەی نەوت بۆ كەركووك، ڕاگیرا.
ڕۆژنامەی “عەرەبی جەدید” بڵاوی كردووەتەوە، كە زانیارییەكان، دووپاتی دەكەنەوە، هەولێر و بەغدا، بەم نزیكانە لەبارەی ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەكانی كەركووكەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی، لەڕێگەی خاكی هەرێمی كوردستانەوە، كۆ دەبنەوە.
بەرپرسە باڵاكەی كۆمپانیای نەوتی باكوور گوتیشی، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بۆ ئێران، بەهۆی دەستپێكردنی سزاكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران، گوتیشی: “بەم دواییانە، بڕی هەناردەی نەوت لەڕێگەی تانكەرەوە بۆ ئێران، لە 30 هەزار بەرمیلەوە زیادی كرد بۆ 55 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا”.
جەختیشی كردەوە، بەڕاگرتنی هەناردەی نەوت، كۆتایی بەو ڕێككەوتنەش دێت، كە لە دوای خیانەتی 16 ئۆكتۆبەرەوە كراوە و، بەپێی ڕێككەوتنەكە، عێراق لە كەركووكەوە نەوتی هەناردەی ئێران دەكرد و هەمان بڕی لە باشوورەوە وەردەگرتەوە.
ئاشكراشی كرد، كە بەم نزیكانە، گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی كرەكووكەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی لەڕێگەی خاكی هەرێمی كوردستانەوە، دەست پێدەكات، گوتیشی: “پێشبینی دەكرێت، داهاتێكی دیكە، كە بگاتە نزیك 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بۆ عێراق زیاد بكات”.