یەكێتی ئەورووپا: بە ئەدام بوونی توركیا لە یەكێتی ئەورووپا خەونە, بە ئاشكرا پێیان بڵێن قەت نایەتە دی

 

لەگەڵ ئەوەی توركیا دەیان ساڵە لە هەوڵی بوون ە ئەندام لە یەكێتی ئەو روپا دەدات بۆ ئەم مەبەستەی چەندین رێگەی تاقیكردۆتەوە, دواترین هەوڵی فشاری دەرگا كردنەوە بوو بە رووی پەنابەرای نا یاسی بە رووی ئەوروپادا, بەڵام لە دوهەمین هەڵوێستی كاندید بۆ وەرگرتنی كۆمسیۆنی باڵای یەكێـی ئەو رووپا رایگەیاندووە بە ئەندام بوونی توركیا ل یەكێتی ئەوورووپا خەونە پێیان بڵێن قەت نایەتە دی.
مانفرێد وێبەر كاندیدی گەورەترین گرووپی نێو كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا بۆ پۆستی سەرۆكی كۆمسیۆنەكە بەئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتیی ئەورووپا راگەیاند و گوتی پێویستە بەتوركیا بڵێن كە نابێتە ئەندام و تەواو.

لە مانگی 5ی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا دەستپێدەكات، مانفرێد وێبەر بەهێزترین كاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، بۆیە زۆرێك لە میدیاكانی ئەڵمانیا و ئەورووپا وەكو سەرۆكی داهاتووی ئەو كۆمیسیۆنە ناوی دەبەن.

وێبەر لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی (Bild am Sonntag)ـی ئەڵمانی ئاماژەی دا یەكەم كاری وەكو سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا كۆتایی هێنانە بەدانوستاندنەكانی وەرگرتنی توركیا لە یەكێتیی ئەورووپا.

باسی لەوەش كرد كە حەز دەكات توركیا ببێتە دۆست و هاوكارێكی گرنگی یەكێتیی ئەورووپا، بەڵام دەبێت بەئاشكرا پێی بگوترێت كە توركیا نابێتە ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا لە وتارێكدا گوتبووی “ئیتر بێزاربووین ئەوەندە بڵێین دەبینە ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا، بۆیە روو لە خەڵك دەكەین و لە ریفراندۆمێكدا ئەو پرسە یەكلایی دەكەینەوە”.

Back to top button