سبەی مووچەی مانگی هەشت دابەشدەكرێت
دوای كۆتا هاتنی ئامادەكاری لیستی فەرمانبەرانی وەزارەتەكان ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی, سبەی دووشەممە مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دەست پێ دەكات,
سەرچاوەیەك لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە بە (خواكوڕك)ی راگەیاند، سبەی دووشەممە ٥ی ١١ی ٢٠١٨، دابەشكردنی مووچەی مانگی ٨ی فەرمانبەران دەست پێ دەكات و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی پێ دەدرێت و پاشان هەردوو یەكەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرای كرد كە دوای پێشمەرگە، مووچەی وەزارەتەكانی (پەروەردە، تەندرووستی، دارایی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) دابەش دەكرێت. بەم جۆرەش تا ٢٧ی ١١ی ٢٠١٨، مووچەی سەرجەم دامەزراوەكان دابەش دەكەن.