وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 12 مەرجمان هەیە بۆ ئێران تا لێیان خۆش ببین
لەگەڵ نزیك بوونەوەی دەستپێكی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران لە لایەن ئەمریكا, كە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئێران هات, وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا چەند خاڵێكی بۆ ئێران دیاریكرد تاكو پێوەی پابەندبێت دەنا رووبەرووی سزا دەبێتەوە.
بەڵام ئێستا كە تەنها چەند كاتژمێرێك ماوە بەسەر سەپاندنی بەشی دووەمی سزاكان، ئێران هیچكام لەم خاڵانەی بە وتەی ئەمەریكا جێبەجێنەكردووە.
ئەو 12 مەرجەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ ئێرانی داناوە:
1- رێگا بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدرێت كە تەواوی زانیارییەكان لەسەر چالاكی سەربازیی پرۆگرامە ئەتۆمییەكانی پێشوو بزانێت و دەبێت ئێران بە تەواوی دەست لەو جۆرە چالاكییانە هەڵبگرێت.
2- واز لە پیتاندن بهێنێت و هەرگیز هەوڵی دووبارە بەكارهێنانی پلوتۆنیۆم نەدات وە تیشكدەرەوە ئاوییەكانی دابخات.
3- رێگا بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی بدرێت بچێتە سەرانسەری پێگە ئەتۆمییەكان لە ئێران.
4- كۆتای بە زیاكردنی مووشەكە دوورهاوێژەكانی بهێنێت و گەشەدان بە سیستمی مووشەكی ئەتۆمیی رابگرێت.
5- هەموو هاووڵاتیانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی ئەمەریكا ئازادبكرێن لە زیندان.
6- كۆتای بە پشتگیری گروپە تیرۆرستییەكانی وەك حزبوڵڵا، حەماس و گروپە جیهادییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.
7- هەموو هێزەكانی لە سووریا بكشێنێتەوە.
8- واز لە پشتگیریكردنی تاڵیبان و گروپە تیرۆرستییەكانی ئەفغانستان و ئەلقاعیدە بهێنێت.
9- كۆتای بە هەڕەشەكانی بەرامبەر بە هاوپەیمانەكانی ئەمەریكا بهێنێت كە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، هەروەها هێرش لە رێگای پۆستی گەیاندن و ئینتەرنێت نەكات.
10- رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و رێگا بدات میلیشیا شیعەكان هەڵبوەشێندرێنەوە.
11- دەبێت سوپای قودس دەست لە پاڵپشتیكردنی باڵەكانی لە تەواوی جیهان بهێنێت.
12- پشتگیری حوسییە یاخییەكانی یەمەن نەكات و هەوڵی بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە یەمەن.
سەرچاوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا