كۆنگرهی بزوتنهوهی گۆڕان دواخرا بۆ ساڵی نوێی ۲۰۱۹
ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، تائێستا بزوتنەوەكەی خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە كەئایا بەشداری حكومەت دەكات یاخود دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.
گوڵستان سەعید، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:” تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بڕیارێكی نەداوە كە ئایا بەشداری لەحكومەتی هەرێم دەكات یاخود دەبێتە ئۆپۆزسیۆن ، جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر ئەوپرسە دەدات كە گۆڕان بەشداربێت یاخود نا لەحكومەتدا “.
ئەندامهكهی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دهڵێت :” رۆژی سێشەممە پەرلەمانتارەكانیان بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن وئامادەی سوێندخواردنەكە دەبن”.
لەبارەی گۆڕانكاری و ئەنجامدانی كۆنگرهی بزوتنهوهی گۆڕان كه جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بڕیاریدابو تا سێ مانگی تر كۆنگره ببهستێت گوڵستان سهعید گووتی :” لە كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو گۆڕان كۆنگرە دەبەستێت”.
دۆخی بزوتنهوهی گۆڕان ئاڵۆزه بهتایبهت دوای ئهوهی ئاشكرا بوو كه كوڕهكانی نهوشیروان مستهفا مانگانه ٢٥٠ههزار دۆلار له باڵی خیانهتكاری ١٦ی ئۆكتۆبهر وهردهگرن ، جموجۆڵی كوڕهكانی نهوشیروان هۆكاری سهرهكییه بۆ توڕه بوونی زۆربهی سهركردهكانی گۆڕان وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ گروپی خیانهتكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبهر، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان دهردهبڕن