بەرێوەبەر وجێگری بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕتی دوای حەوت ساڵ لەكاركردنیان دەستیان لەكاركێشایەوە

هێمن مەحمود، جێگری بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك له‌ نوسینێكدا ماڵئاوایی خۆی له‌ كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كات وده‌ڵێت :”
ماڵئاواى لە ئێن ئاڕ تی ،ئێمە کە زیاتر لە ٧ ساڵە لە ئێن ئاڕ تى کاردەکەین، چیرۆکى سەرەتا و کۆتایی کارکردنمان لەم چەند دێڕەدا روون دەکەینەوە”.

جێگری بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی ده‌شلێت :” هەردووکمان لە قۆناغى سەرەتاوە بە هەواڵسازى و پەیامنێرى دەستمانپێکرد، لەو ماوەیەدا زۆرینەى بەرپرسیارێتییەکانى کەناڵەکەمان وەرگرت، هەر لە پێشکەشکردنى بەرنامە و بەرپرسیارێتى لە ژوورى هەواڵ و بەرنامەکان تا دوا وێستگەى کەناڵەکە، کە لە مانگى شوباتەوە (ئەکرەم تۆفیق-بەڕێوەبەرى گشتى کەناڵ و هێمن مەحمود-جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى کەناڵ) دەستبەکاربووین، بەڵام ئەمڕۆ دەستمانلەکارکێشایەوە”.

له‌كۆتاییی دا هێمن مەحمود، جێگری بەرێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی نوسیویه‌تی ” ئێن ئاڕ تى بوو بە مێژوو بۆ ئێمە، بەڵام مێژوویەکى پڕ شانازى، سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و هاوپیشانەمان دەکەین کە لە ماوەى کارکردندا پێکەوە بووین بە خێزانێک”.

 

Back to top button