وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بکوژانی خاشقچی سزا دەدەین
پرسی کوژرانی رەخنەگرو ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی تا ئێستا لەسەر ئاستی نێودەولەتی مژارێکی گەرمە، کە ئەگەر هەیە ببێتە سەرتایەک بۆ لاواز بوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا وسعودیە لە لاەک و تورکیا و سعودیە لە لایەکی دیکە پەیوەست بەو بابەتە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت: “ئێستا ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ بۆ هه‌ندێك به‌رپرس درێژ ده‌كات”.
مایك پۆ‌مپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی “فۆكس نیوز”ـی ئه‌مه‌ریكی هاتوون و رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر پاراستنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ریاز به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ش سزا ده‌ده‌ین كه ده‌ستیان له كوشتنی خاشوقچیدا هه‌بووه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، “سعوودییه‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه تاوانه‌كه پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه” و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس درێژ ده‌كات و ڤیزای ئه‌مه‌ریكیش له 16 كه‌س له‌وانه قه‌ده‌غه كراوه، كه تائێستا دهستنیشانمانكردوون”، گوتیشی، “واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نقه‌ره و ریاز له په‌یوه‌ندیدایه و رۆژبه‌ڕۆژ زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ئاشكرا ده‌بن”.
رۆژی 2ی ئوكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، جه‌مال خاشوقچی به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری سه‌ردانی باره‌گای كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كرد، به‌ڵام نه‌هاته ده‌ره‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان درووستكرد و سه‌ره‌تا سعوودیه پێداگیری ده‌كرد كه ناوبراو كونسوڵخانه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام دواجار به‌هۆی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له 20ی هه‌مان مانگ دانیان به‌وه‌دا نا كه دوای ده‌مه‌قاڵێ له‌ناو كونسۆڵخانه كوژراوه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ئاشكرایانكرد، له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له‌و كه‌یسه، 18 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه سه‌رجه‌میان به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی سعوودیه‌ن، به‌ڵام تائێستا شوێنی لاشه‌ی خاشوقچی ئاشكرا نه‌كردووه، كه ده‌گوترێت: “دوای كوژرانی، ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه”.