بەرپرسێکی ئێران: لە عێراق بەسەر ئەمریکادا سەرکەوتین، هەرسێ سەرۆکایەتیەکە لە بەرەی ئێمەن

دوای هەلبژاردنەکانی ۱۲ـی ئایاری عێراق حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار بە سێ سەرۆکایەتی جیاوازتر هەڵبژێردران، کە پرسی بەڕێوەبردنی عێراق ئەگەر ڕەهەندێکی ناوخۆیی هەبێت، ئەوا ڕەهەندێکی جیهانیشی هەیە، کە ململاێکانی ئەمریکا و ئێران لە خاکی عێراق بەردەوامە، فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران، ڕای گه‌یاند، تاران له‌سه‌ر خاكى عێراق به‌سه‌ر ئه‌مریكا سه‌ركه‌وت و، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش له‌به‌رى ئه‌وانن.

لیوا محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى، فه‌رمانده‌ى گشتی سوپاى پاسدارانى ئێران، له‌ وته‌یه‌كیدا، ڕای گه‌یاند: “ئێران له‌سه‌ر خاكى عێراق، به‌ ئه‌نجامى 3 به‌ 0 له‌ ئه‌مریكاى برده‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئێستاى عێراق (سه‌رۆك كۆمار، په‌رله‌مان، وه‌زیران)، له‌ به‌ره‌ى ئێرانن و، ئه‌وانه‌ى له‌ ئه‌مریكادان، ده‌توانن وه‌ڵامى ئه‌م وته‌یه‌مان بده‌نه‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و دۆڕانه‌، پێش ئه‌وه‌ى سه‌ربازى بێت، سیاسییه‌، گوتیشی: “ئه‌مریكا له‌ سووریا شكا، پرۆژه‌كه‌شى كه‌ دروستكردنى داعش بوو و ده‌یویست فراوانى بكات تا بگاته‌ كه‌ربه‌لا، شكستى خوارد”.

جێی ئاماژه‌دانه‌، كه‌ قۆناغى دووه‌مى سزاكانى واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران ده‌ستى پێكرد و پێشبینی ده‌كرێت، دۆخى ئێران به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌، به‌ته‌واوه‌تى خراپ ببێت.

Back to top button