ئهمڕۆ دابهشكردنی مووچه دهستپێدهكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ى11ى2018 دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 دەستپێدەكات و یەكەم شوێنێش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.”
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و رۆژی سێشەممەش مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت، هەروەها رۆژی چوارشەممەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
لەم ساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە و وابڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت بكرێت.