شاخەوانانی کوردستان بەردەوامن لە کار و پرۆژەی ھاوبەش.

لە چالاکیەکی ناوازەی وەرزشی شاخەوانی و پیادەڕەوی و لە چیای سەفین سەر بە قەزای شەقلاوە بە بەشداری١٤ گروپی شاخەوانی لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان چالاکیەکی گەورەی شاخەوانی ئەنجام درا کە زیاتر لە ٢٠٠ شاخەوان و وەرزشکاری بوارەکانی وەرزشی پیادەرەوی و بە شداری و ھەماھەنگی ئێدارەی قەزاکە و فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان دەست کرا بە دەست پێ کردنی وەرزێکی تری ئەم چالاکیە گرنگە وەرزشیە.”

ئامانج لە چالکیە وەرزشیەکە پەرەپێدانی کاری ھاوبەش و ناشین و ئالۆگۆڕی زانیاری وەرزشی و زیندکردنەوەی رۆحی کاری ھاوبەش لە نێوان ئەم گروپانەی کوردستان ، سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان «د. ئەنوەر دۆڵەمەری »لە دەست پێکی چالاکیەکە جەختی لە باپەندبوون بە ریساکانی شاخەوانی و کاری و رایەڵەی ھاوبەش و چالاکی بە کۆمەڵ کردەوە دوور ھەر بابەتێکی تری ئیداری و ناوچەیی ،دەست خۆشی لە ھەموو ئەوگروپانەش کرد کە دلسۆزانە کار و پڕۆژەی بەردەوامیان ھەیە بۆ بەتەرەو پێش چوونی ئەم پرۆژە وەرزشیە گرنگە، ئەوەشی پشت ڕاست کردەوە کە پرۆسەی وەرزشی شاخەوانی لە کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ١٠ ساڵی رابردوو گەشەیەکی بیھاوتای کردووە و ئەو بەروپێش چوونەش خۆڕسکانەبووە دوور ھەر ھاوکاری و پرۆژەیەکی حکومی .

وەرزشی شاخەوانی و شاخڕەوی چەندەها سودی گرنگی هەیە بۆ لەشی مرۆڤ و باشتربوونی هزر و مێشکی مرۆڤ و مانەوەی مرۆڤ بە چالاکی
لە توێژینەوەیەکی ڕۆژنامەیەکی تەندروستی ئەمریکیدا دەرکەوتووە
کە توێژینەوەیان لەسەر دوو گروپ لەسەر مرۆڤی تەمەن مامناوەند کرد لەسەر ئاستی توانای جەستەیی و مێشکیان
کە گروپێکیان چالاک بوون وەرزشی شاخڕەوی وەرزشەکانی دیکەیان ئەنجام دەدا
و گروپێکیان وەرزشیان ئەنجام نەدەدا
کە توێژینەوەکە ماوەی ٢٣ساڵی خایاند
کە دەرکەوت ئەو گروپەی کە وەرزشیان ئەنجام نەدەدا لە %٤١ توانای جەستەیی و مێشکیان لەدەستدا بوو
وە ئەو گروپەی کە وەرزشی شاخەوانی و جۆرەکانی دیکەیان ئەنجام دەدا تەنها لە %١٣ توانای جەستەیی و مێشکیان لەدەستدا بوو
و چەندین سودی دیکەش کە دەبنە هۆی تەمەن درێژبوونی مرۆڤ بەهێزبوونی توانای مێشکی و جەستەیی و مانەوەی بە چالاکی مرۆڤی تەمەن مامناوەند تەمەنیان لە نێوان ٤٥ بۆ ٦٥ ساڵاندایە.

Back to top button