ئاسانترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ری قڵێشانی پاژنه‌ی پێ.

چارەسەرێکی تاقیکراو بۆ کێشەکانی پاژنەی پێ دۆزرایه‌وه‌ و له‌ ئێستاوه‌ ده‌تواندرێت به‌ ئاسانی قڵێشی پاژنه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.”

کەسانێکی زۆر لە هاووڵاتیانی خۆشەویستمان تووشی کێشەی درزبوون و خوێن بەربوون و ئازار لە پاژنەکانی هەردوو پێ لە کاتی ڕێکردنی ڕۆژانەیان. پاش تاقیکردنی مەڵهەمێکی تایبەت بە چەورکردنی دەست و دەموچاو، بۆمان دەرکەوت کە باشتر وایه ئەم مەڵهەمە کە پێکهاتووه له زەیتی بادەم و (فیتامین E) بەکاربهێنرێت لەگەڵ ڕۆنی زەیتون بە دوو کاتی جیاواز بۆ چارەسەری کێشەکانی پاژنەی پێ.

جارەسەرەکە بەم شێوە دەبێت:

١- چەورکردنی پاژنەی تووشبوو بە مەڵهەمەکە بە ڕۆژەوە.
٢- چەورکردنی پاژنەی تووشبوو بە ڕۆنی زەیتون بە شەوانەوە.
٣- داپۆشینی شوێنی چەورکراو به نایلۆنێکى تایبەت بۆ ئاسانکردنی جموجۆڵ و هاتووچۆ.

Back to top button