نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زۆر دابه‌زی.

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە سزاكانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، بەڵام جارێكی تر نرخی نەوت دابەزینی تۆمار كردووە.”

دابەزینی نرخی نەوت لەبەر ئەوە بووە، كە ڕێگەدراوە بەشێوەیەكی كاتی ئێران بەشێك لەنەوتەكەی بفرۆشێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.39) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (62.61) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button