عادل عەبدولمەهدی حەشدی شەعبی دەبێت لە شارەکان بچێتە دەرەوە
دوای دەست بەکار بوونی عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکە بڕیاریدا حەشدی شەعبی بچێتە دەرەوەی شارەکان.
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له ڕاگه‌یاندراوێكدا، بلاوی كرده‌وه، له دیداره‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده باڵاكانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه ده‌زگاكانى سه‌ر به‌حه‌شد، له جێبه‌جێكردنى ئامانجه‌كه، هاوكار ده‌بن.
ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، پلان دانراوه، ڕێككه‌وتنه‌كه له پارێزگاى به‌سڕه‌وه ده‌ست پێبكات.
له‌باره‌ى بودجه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕای گه‌یاند، بودجه كه‌می كردووه و سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كه‌ش كه‌می كردوه، بۆیه ده‌بێت سه‌رچاوه‌ى دیكه بدۆزنه‌وه.
له‌دواى داگیركردنى به‌شێك له خاكى عێراق له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش، به‌ویستى مه‌رجه‌عى شیعه‌ى عێراق (عەلی سیستانی) چه‌ند گرووپێك پێكهێنران تا خۆبه‌خشانه له دژى داعش بجه‌نگن. ئه‌و گرووپانەش رۆژ له دواى رۆژ له زیادبووندایه كه ئێسته به‌ته‌واویش نازانرێت چه‌ند گرووپن كه له‌ژێر ناوى حه‌شدى شه‌عبى كۆ كراونه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش هه‌ژموونى ئێرانیش باڵى كێشاوه‌ته سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى. له په‌رله‌مانى عێراقیشدا ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه و بووه‌ته هێزێكى فه‌رمى له‌پاڵ سوپاى عێراق، بۆیه ده‌گوترێت ئه‌و هێزه له ئاینده‌دا مه‌ترسى نه‌ك له‌سه‌ر كوردستان ده‌بێت، بگره له‌سه‌ر عێراقیشدا ده‌بێت.