لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی زیندانیەک لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا
ئەگەر چی بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤی و جیهانی ئەشکەنجەدانی زیندانیان ڕێگا پێدراو نیە، بەڵام ئەمڕۆ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر حوکمدراوێکی تاوانی کوشتن، لەناو چاکسازی گەورانی سلێمانی لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.
ئهو سهرچاوهيه گوتيشى: پێشتر ئەو زیندانیيە بەتاوانی کوشتن، 20 ساڵ حکومدراوە، بەڵام شەوی رابردوو بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەناو زیندانییەکان بانگکراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
روونيشيكردهوه، دوای ئازاردان و ئەشکەنجەدانی زۆر، زيندانييهكه گیانی لەدەست داوە.
له بارهى هۆكارى گيان لهدهستدانى ئهو زيندانييهوه، بهرپرسانى زيندانهكه هيچ زانيارييهكيان به رهسمى رانهگهياندووه.
به گوتهى سهرچاوهكه، بەرپرسانی گرتووخانەکە دەیانەوێت هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بشارنەوە.