هادی عامری: دژی سزای ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەوەستینەوە
لە دوای کشانەوەی لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی، دۆناڵد ترەمپی، ئەو رێککەوتنامەیەی بە “خراپترین” رێککەوتنامەی ئەمەریکا ناوبرد بۆیە بڕیاری گڕاندنەوی سزای توندی بەسر ئێران‌دا پەسەندکرد، هاوپەیمانی سەدر دژ بە بڕیارەکەی ئەمریکایەو ڕەتی دەکاتەوە.
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند: “ئه‌و سزایانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر عێراق درووست ناكات”.
فازڵ عه‌بد شنین، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌ڵێت: “ئه‌و سزایانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر عێراق نابێت و ئاسانه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی عێراق، ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی برامان سه‌پاندوویه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانیمان هه‌یه جگه له په‌یوه‌ندی سیاسی جێگیر”.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە و ستیڤن منوشین، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدەکەن و وردەکانی سزاکانی سەر ئێران دەخەنەڕوو.
ئەو سزایانەی ئەمەریکا کە لە ساڵی 2015 لەسەر ئێران هەڵگیرا گەڕێندرانەوە، جیا لە سزا کۆنەکان، واشنتن سزای بەسەر 300 دامەزراوەی نەوت، کۆمپانیای گواستنەوە، بانک و سیستمی دڵنیایی ئێرانی سەپاند.