فوئاد حسێن وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کارووباری ئابوری دەست بەکاربوو
دوای ئەوەی لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، وەک جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری ئابوری و وەزیری دارای عێراق هەلبژێردرا، ئەمڕۆ نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى، ڕایگه‌یاند، فواد حوسێن، به فه‌رمى له پۆسته نوێیه‌كه‌ى وه‌كو جێگرى عادل عه‌بدولمه‌هدى، ده‌ستبه‌كار بوو.
نووسینگه‌كه له ڕاگهیاندراوێكیدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، ڕای گه‌یاندووه: “فواد حوسێن، به‌فه‌رمى ئه‌ركى نوێی وه‌ك جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى له نووسینگه‌كه‌ى له به‌غدا، ده‌ست به‌كاربوو”.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران چاوى به ستافى پێشه‌نگی نووسینگه‌كه و بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی و پشكنه‌رى گشتیی وه‌زاره‌ته‌كه كه‌وت و، گوێی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌موو دۆسییه گرنگه‌كان كه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى، گرت.
له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، جێگرى عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ كاروبارى ئابوورى، ڕای گه‌یاندووه، كه پێویسته نه‌خشه‌ى سیاسه‌تى ئابوورى و دارایی ڕوون و پته‌و دابنرێت، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى: “پێویسته نه‌وت و داهاته‌كانى دیكه، بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و پرۆژه ستارتیژییهكان دابنرێت و پشت به‌تاك سه‌رچاوه‌ى داهات، نه‌به‌سترێت”.
له‌كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه مانگى ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا و 14 وه‌زیر متمانه‌ى په‌رله‌مانیان وه‌رگرت، جگه له پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات فواد حوسێن، وه‌زیری داراییه.