بەڤیدیۆ: کچێکی ئێزیدی چیڕۆکی ڕفاندنی لەلایەن پەکەکە لە شنگال دەگێڕێتەوە… ناخ هەژێنە

 

‎دوای ئەوەی پەکەکە لەساڵی ۲۰۱٥ هاتە شنگال و چەند ناوچەیەکی دەورووبەری بە بیانووی شەڕی داعش، تا ئێستا بەهەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا ماوەتەوە، کەبونەتە هۆکاری نە گەڕانەوەی خەڵکی ناوچەکەو ڕفاندن و لەخشتە بردنی دەیان کچ و کوڕی ئێزیدی، کچێک لە گرتەیەکی ڤێدیۆیی چیڕۆکی رفاندنی لەلایەن پەکەکە دەگێڕێتەوە.

‎دیانا بشار دانیشتووی کەمپی کەبەردووە خەلکی شنگاڵ دوای داگیر کردنی شارەکەیان لەلایەن داعش وپاشان لەلایەن پەکەکەو حەشدی لە گرتەیەکی ڤێدیۆیی دەلێت، دوای ئەوەی بەسەردان چومەوە شنگال بۆلای خوشکێکی کە گەڕاونەتەوە، چەند چەکدارێکی پەکەکە هاتن پێیان گوتم بۆ نابیتە شەرڤان؟ منیش پێم گوت کەیفم بە پەکەکە ناهێت و دایک و باوکم لە کەمپن ناتوانم جێیان بهێلم.

‎کچەکە دەشلێت:” چەکدارەکان پێیان گووتم چۆن کەیفت بەپەکەکە ناهێت وەرە تەنها ژیانمان ببینە بگەڕێوە، منیش لەگەڵیان چوم بە پێ تا ناوچەیەکی دووری ماڵی خوشکم، بەڵام بەهۆی وێرانی شارەکە نەمتوانی بگەڕێمەوە گوتیان باشە بە ئۆتۆمبێل دەتگەیێنین، دوای سەرکەوتنم کەمێک ڕۆیشتن و درگای ئۆتۆمبێلیان بەسەردا قوفلکردم، منیا بردە کۆمەڵگای خانەسۆر.

‎کچە ئێزیدیە رفێنراوە دەشلێت، دوای دوو ڕۆژ ویستیان من بخەنە نێو پەروەردەی چەکداری پەکەکە بەڵام من ڕەتمکردەوە، دوای فشاری زۆری دەروونی و زیندانی کردن ئامادە نەبووم، پاشان لە دەرفەتێک بۆم ڕەخسا خۆمم لە ڕێگای مالێکی ئێزدی رزگار کرد.
‎لە کۆتای گرتە ڤێدیۆکە کچەکە داوا لە کچ و کوڕانی ئێزدی دەکات باوەڕ بە پەکەکە نەکەن کە بەناوی پارستنی ئێزدی کچان و کوڕان چەکدار دەکەن، دەشلێن پەکەکە کچان و کوڕان دەڕفێنن ڕاست نیە بەخۆیان بچنە ناو پەکەکە.

Back to top button