بەڤیدیۆ: ئەمریكا, ئێران لە كوردستان و عێراق دەردەكەین
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەر یەكە لە وەزیری گەنجینەو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بڕیاری سەپاندنی سزایان بەسەر ئێراندا راگەیاند, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دووپاتیكردەوە پێویستە لە عێراق و كوردستان پاشەكشە بە ئێران بكرێت و واشنتۆن ئاگاداری كارەكانی تارانە لە بەغدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گووتیشی: تواناكانی ئێران كەم دەكەینەوە بۆ ئەوەی نەتوانێت هەڕەشە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.
شایەنی باسە ئەمڕۆ دەستپێكی سەپاندنی سزای نوێی ئەمریكا بوو بەسەر ئێران, كە 12 مەرجی بۆ ئێران دیاری كردووە تەنها بە جێیەجێكردنی ئەو مەرجانە لە لایەن ئێران, لە سزاكان خۆشدەبن