هێزێكی زۆری عێراقی رهوانهی ئهم ناوچهیه كرا.
پاش ئهوهی لە چەند رۆژی رابردوو داعش هێرشهكانی زیاتر كرد و هێرشی پێچهوانهی دهكرده سهر سوپای عێراق و سنورهكان، ناچار سوپای عێراق هێزی زیاتری رەوانەی دەوروبەری شارۆچكەی قائیمی سەر سنووری عێراق و سوریا كرد، تاوەكو رێگە لە هاتنە ناوەوەی چەكدارانی داعش بگرن.”
تاوەكو ئێستا گروپە چەكدارەكانی داعش چەند ناوچەیەكی لە پارێزگای دێرەزوری سوریا لەژێر دەسەڵاتدا ماوە، لەوانەش بەشێك لەو ناوچەیەی كە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق لە پارێزگای ئەنبار.
بۆ ئەم مەبەستەش حكومەتی عێراق ترسی هەیە لەوەی كە زیادبوونی فشارەكان لەسەر چەكدارانی داعش لە دیوی سوریاوە، وایان لێبكات هەوڵبدەن بێنە ناو عێراقەوە.
لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، هێزی سەرجەم كەرتە سەربازییەكانی لە سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵی، حەشدی شەعبی، جیا هێزەكانی پاسەوانی سنوور، لەو ناوچانە جێگیركردووە.