پارتی پۆستێكی تری باڵای له حكومهتهكهی عادل عهبدول مههدی وهرگرت.
بە فەرمی (د.فوئاد حسێن) وەزیری دارایی لە كابینەكەی عادل عەبدول مەهدی، پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ كاروباری دارایی پێ درا و دەستبەكاربوو.”
بە گوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی عێراقی، رۆژی دوو شەممە (د.فوئاد حسێن) دەستبەكاربووە وەك جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا.”
له بەیاننامەكە باسی ئهوهش كراوه، كه (فوئاد حسێن) لەگەڵ بریكاری وەزیر و كادیرانی پێشكەوتووی وەزارەت و پشكنەری گشتی كۆبوەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر كاروباری دارایی كردووە.
لە بەیەیاننامەكەدا دوپاتكراوەتەوه.” كه وەزیری دارایی داوای دانانی پلانێكی تۆكمەی ئابوری درێژخایەنی كردووە لە پێناو پشت نەبەستن بە یەك سەرچاوەی داهات لە وڵاتدا”.
پێویستی بایەخدان بە كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتوگوزار و كەرتی تایبەت، یەكێك بووە لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە.”