كاندیده ده‌رچووه‌كان سوێندی یاساییان خواردبه‌ڵام دوو سه‌رۆك لیست ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتن نه‌بوون
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/10/parlaman-kurdistan-1.jpg)
ئەمڕۆ سی شه‌ممه 6ی 11ی 2018 کاندیدە دەرچووەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی خواردوو وەك پەرلەمانتار دەست بەکاربوون،بەھۆی رێکنەکەوتنی پێش وەختەی لایەنە سیاسییەکان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵنابژێردرێت و ،لەم دانیشتنەدا تەنها پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و دانیشتنەكەش بە كراوەیی دەمێنێتەوە.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌قی سوێندی یاسایی په‌رله‌مانتاران، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: “به‌خودای گه‌وره سوێند ده‌خۆم، كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی خاك و گه‌ل و شكۆ و ماف و ئازادییه‌كانی هاوڵاتیان و سامانی گشتیی بپارێزم و ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌ڕاستیی و دڵسۆزییه‌وه جێبه‌جێبكه‌م”.
هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی و شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی لیستی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، نه‌چوونه‌ته په‌رله‌مان و ئاماده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌م نه‌بوونه.
لای خۆیه‌وه بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستان، كاندیدی ده‌رچووی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: “كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاسایی دەخۆن، بەڵام لەبەر ئەوەی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەت كۆنەبوونەتەوە، دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵنابژێردرێ و دانیشتنەكەی پەرلەمان بەكراوەی دەمێنێتەوە”.
سكرتێری پێشووی پەرلەمانی كوردستانگوتیشی: “لیستی براوەی یەكەمی ھەڵبژاردن كە پارتی دیموكراتی كوردستانە پێویستە ئەوان دەست بە سەردانی لایەنەكان و گفتوگۆ بكەن، بەڵام ھێشتا ئەوە نەكراوە”.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەك براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن، لیژنەیەکی لەئاستی باڵا پێکھێناوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکان، تا بەزووی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کابینەی نوێی حکوومەت پێکبھێنرێت. به‌ڵام به‌پێی پێشبینیه‌كان تا لاینه‌كان نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن دەستەی سەرۆکایەتی پێک ناھێنرێت.