ئه‌مریكا عێراق ده‌به‌خشێت له سزاكانی سه‌ر ئێران
له‌دوای سه‌پاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران، حكوومه‌تی ئه‌مەریكا هه‌شت وڵاتی له‌و سزایانه به‌خشی، كه بۆیان هه‌بوو مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، دواتریش واشنتن عێراقیشی بۆ لیستی ئه‌و هه‌شت وڵاته زیادكرد و بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ ئازاد ده‌بن مامه‌ڵه‌ی بارزگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت.
پێگەی بۆلمبێرگ لە راپۆرتێكدا ناوی چوار لەو وڵاتانەی ئاشكرا كردووە كە پێكھاتوون لە ھیندستان، چین، ژاپۆن و كۆریای باشوور و 4 وڵاتەكەی دیكە دیار نییە كام وڵاتن دەشڵێت، بڕیارە ئەمەریكا رۆژی دەستپێكی گەمارۆكان بۆ سەر ئێران، بە فەرمیی ناوی ئەو وڵاتانەش رابگەیەنێت.
لەلایەكی دیكەشەوە میدیاكانی توركیا دەڵێن، ئەنقەرەش یەكێك لەو وڵاتانە كە ئەمەریكا رازی بووە لەگەڵ ئێران لە كڕینی نەوتی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت، بەڵام وەزارەتی وزەی توركیا دەڵێت، سەرەڕای ئەگەرەكانیان، بەڵگەیەكی فەرمییان لەلایەن واشنتن لەوبارەوە پێنەگەیشتووە.
بڕایان هۆك، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران له‌دوای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ئاشكرای كردووه كه عێراق به‌خشینێكی تایبه‌تی له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه پێدراوه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاره‌بای بۆ دابین بكرێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند:” به هۆى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه، رۆژانه تاران، بڕى يه‌ك مليۆن به‌رميل نه‌وت كه‌متر ره‌وانه‌ى بازار ده‌كات و هه‌وڵيش ده‌ده‌ين هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بگهيهنينه ئاستى سفر”.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتيشى: ئێمه بڕيارمانداوه حه‌وت پرۆگرامى ناووكى ئێران سزايان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت و به‌و هۆيه‌وه ئێران هه‌رگيز ناتوانێت ده‌ستى بگاته چه‌كى ناووكى.
لەگەڵ كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، گوشارەكانی سەر ئەو وڵاتە بەردەوامن و بڕیارە رۆژی دووشەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی قۆناغێكی دیكەی گەمارۆكان، ئەو گوشارانە بگەنە لووتكە، كە بواری نەوت و بازرگانی ئێران بە دیاریكراوی دەگرێتەوە.