جه‌لال په‌رێشان به پایسكیل هاتوچۆ ده‌كه‌م و موچه‌ی په‌رله‌انتاریش ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه
جه‌لال په‌رێشان، كه له‌سه‌ر لیستی پارتی له هه‌ولێر، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، تا ئه‌مڕۆش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بوو، له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ماڵئاوایی له هاوكارانی كرد و به پایسكل چووه په‌رله‌مان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی۱۱ی۲۰۱۸، جەلال پەرێشان لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بەپاسكیل چووە پەرلەمانی كوردستان، بۆئەوەی بەشداریی یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بكات.
جەلال پەرێشان لەمیانی گەیشتنی بۆ پەرلەمانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا گووتی : “ئەوە شێوازی كاری منە لە نوێنەرایەتیكردنی هاوڵاتیان”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “ئەوە بۆ هاوڵاتیانە بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێك منیان بینی سكاڵاكانی خۆیان لەڕێگەی ئەو سندوقەوە بگەیەننە پەرلەمان”.
لەبارەی چوونی بە پاسكیل بۆ پەرلەمان جەلال پەرێشان ، بە میدیاكانی ڕاگەیاند” سوپاسی ئەو كەسانە دەكەم پاسكیلەكەیان بۆ ئامادە كردم، پەیامەكەم ڕوون و ئاشكرایە و بۆ ھەموو خەڵكی كوردستانە، بەڵام دەبێت خەڵكی كوردستان لە پەیامەكەم تێبگات و بزانێت بۆ جەلال پەرێشان بە پاسكیل دەچێتە پەرلەمان، من ھۆكارەكەی ناڵێم، چونكە ئێستا ھەزاران شیكردنەوە لە مێشكی خەڵكیدا ھەن، بەڵام دڵنیام خەڵكی ھۆشیار دەزانێت بۆ بە پاسكیل دەچمە پەرلەمان”.