یه‌كێتی به‌ڵێن به‌ توركیا ئه‌دات كه‌ له‌ ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ ڕابگرێت

له‌به‌رامبه‌ر ڕازیكردنی توركیا به‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ،گروپێكی یه‌كێتی به‌ڵێن به‌ توركیا ئه‌ده‌ن كه‌ هه‌موو چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری سلێمانی و قه‌ڵه‌مره‌وی یه‌كێتی دا له‌ ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌ ڕابگرن.

ڕۆژی یەک شەممەی رابردوو، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨، لە دەباشان، باڤێڵ تاڵەبانی، کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ ھاکان کاراچای، کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کۆ بووەوە، هاوكات ھاتنی کاراچای لەگەڵ چوونی دوو شاندی پێشتری یەکێتی بۆ تورکیا، کە مەبەستیان لە سەردانەکەیان داواکارییان بووە لەبارەی ھەڵگرتنی گەمارۆکانی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئاساییبوونەوەی پەیوەندیی نێوانیان کە بەھۆی پشتیوانیی یەکێتی لە پەکەکە ئاڵۆزیی تێ کەتبوو، بەتایبەتی دوای ڕفاندنی دوو ئەندامی میتی تورکیا لە سنووری سلێمانییەوە بۆ قەندیل.

به‌ پێی زانیارییه‌كان پێشتر تورکیا چەند مەرجێکی بۆ لابردنی گەمارۆکانی لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی داوەتە شاندەکانی یەکێتی، داوای لێ کردوون، كه‌ له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیاندا چالاكی سیاسی و سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ ڕابگرن و زانیاری له‌سه‌ر مۆڵگه‌ی په‌كه‌كه‌ بده‌نه‌ توركیا .

گروپه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا،بەڵێنیان بە کونسوڵی گشتی تورکیا داوە، نەک ھەر تەنیا ھەوڵی راگرتنی چالاکییەکانی پەکەکە لەڕووی سەربازییەوە دەدەن، بەڵکوو ڕێگە لەو گرووپە سیاسییانەی نزیک لە پەکەکەش بە ناوی تەڤگەری ئازادی دەگرن، لە سلێمانی بارەگا و چالاکیی سیاسییان ھەبێت.

Back to top button