گوته‌بێژی یه‌كێتی : لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکێتی و پارتی و کۆدەبنەوە
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:” لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکێتی و پارتی و کۆدەبنەوە و باسی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە دەکەن”.
له کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:” پێکەوە کارکردنی یەکێتی و پارتی لە بەرژەوەندی کوردستانە، راستە هەندێک بیروبۆچوونمان لەیەک جیاوازە، بەڵام بە گفتوگۆ لەیەک نزیکدەبینەوە”.
گوته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت : هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌كراوه كه باس له سه‌ر پۆست وجێگرێك بكه‌ن یان باس له سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی حكومه‌ت بكه‌ن ،له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی ژماره یه‌كی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپیده‌كات و له‌و كۆبونه‌وه‌شدا بریاری گه‌وره له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان نادرێت ،ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆككۆماری عێراق ڕای جیاوازمان هه‌بووه و چیكاتیكیش ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی ڕای جیاوازمان نه‌بووه ، ئێمه و پارتی دوو حیزبی جیاوازین .