باران لە كوردستان دەستپێدەكات
خواكوڕك
کەشناسی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش باران دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکاندا.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٩، سلێمانی ٣٠، دهۆک ٢٧ و لە کەرکوکیش ٣٢ پلە دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی ٢٧ پلە دەبێت، لە دهۆک ٢٥ و کەرکوکیش ٣٠ پلە دەبێت.