داوایه‌كی به‌په‌له له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌كرێت

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى پرۆژه ياساى بودجه‌ى ۲۰۱۹ى عێراقه.
د.ئامانج ره‌حيم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ياسايى داواىه‌كی به‌په‌له له نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا كرد، هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنى ماف و ئيمتيازى كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوان و زيندانيانى سياسى له پڕۆژه ياساى بودجه‌ى ۲۰۱۹ى عێراقدا.
د.ئامانج ره‌حيم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ياسايى له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە ٢٦ ساڵی ٢٠١٨ سەبارەت بە یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان وزیندانیانی سیاسی قارەمان لە ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدڕاڵی، ئەمەش جێبەجێکردنی ماددەی ١٣٢ ی دەستوورە کە بە دەقی ئاشکرا ئەم بابەتەی خستۆتە ئەستۆی حکومەتی فیدڕالی”.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى ياسايى ده‌شلێت :” خۆشبەختانە بە ھەوڵی ھەموو لایەک، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دکتۆر حەیدەر عەبادی بە نووسراوی نووسینگەکەی ژمارە ١٠٥٣٢ لە ڕۆژی ٣١/ ٧/ ٢٠١٨ فەرمانیداوە بە وەزارەتی دارایی و دەزگای شەھیدان و دەزگای زیندانیانی سیاسی لە بەغدا بۆ وەرگرتنی تەفاصیلی ژمارەکان لە ھەرێم بۆ جێبەجێکردنی، و فەرمانگەی قانونی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵیش بە نووسراوی ژمارە ٢٦١٧٩ لە ٢٤-٧-٢٠١٨ لاریی نەبوونی خۆیان پیشانداوە بۆ بەجێگەیاندنی”.
هه‌روه‌ها د.ئامانج ڕه‌حیم نوسیوشیه‌تی :” بە نووسراوی (سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران) ژمارە ٥٥٠١ لە ٢٣-١٠-٢٠١٨ وبە ئیمزای بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێم لەسەر ڕاپۆرتی ھاوبەشی (ھەردوو وەزارەتی شەھیدان و دارایی و تیمی بایۆمەتری نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران) ناو وژمارەی تەواوی شەھیدان وئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری دوێنێ ڕەوانەی حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لە ڕێگای لیژنەیەکی وەزارەتی شەھیدان کە حاڵی حازر لە بەغدان بۆ ئەو مەبەستە، سەرجەم بەراییەکانیان گەیاندووە و وەڵامی سەرەتایی دامەزراوەکانی بەغداش ئیجابی بووە”.
له كۆتايى نووسينه‌كه‌شدا د.ئامانج ره‌حيم داوايكردووه، نوێنه‌رانى كورد هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: “داواکارم لە بەڕێزان نوێنەرانمان لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەران کاربکەن بۆ دانانی تەرخانکراو بۆ مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیە سیاسییە قارەمانەکان لە قانونی بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۱۹ پشت بەست بە بڕیاری تەشریعی ئەنجوومەنی نوێنەران و ماددەی ۱۳۲ی دەستوور و ئەو نووسراوانەی سەرەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی به‌غداد”.