پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق: پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن سەرۆكێكی دیكتاتۆر و شۆڤێنییەوە ئامادە كراوە

 

دوای ئەوەی حكومەتی پێشوی عێراق پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ـی ئامادەكردوو بۆ پەرلەمانی نارد, پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت:” پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 بگەڕێندرێتەوە بۆ حكوومەت و پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری پێشووی كورد و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسیویەتی: “پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019 بەنەفەسی سەرۆك وەزیرانێكی دیكتاتۆر و شۆڤێنی و تایفی نووسراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش داوە، كە پرۆژەیاساكەی حەیدەر عەبادی، بایەخی بە ناوچە سووننەكان نەداوە و پارێزگاكانی خوارووی عێراقی پشتگوێ خستووە.
جەختیش دەكاتەوە، كە ئەو پرۆژەیاسایەی پێشتر لەلایەن حكوومەتەكەی عەبادییەوە ئامادە كراوە و ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەرانە، دژ بە گەلی كوردستان و قەوارەی فیدراڵی دەستووری ھەرێمی كوردستان و مافی خەڵكەكەی نووسراوەتەوە.
مەسعود حەیدەر، نووسیویەتی: “ئەم پرۆژە یاسایە پەسەندكراو نەبووە لەلایەن وەزیرانی كابینەی پێشوو، هەروەها لەگەڵ كارنامەی حكوومەتی نوێی عێراق، ناگونجێت، بۆیە پێویستە بگەرێندرێتەوە بۆ حكومەت و پێداچوونەوەی بۆ بكرێتەوە”.

Back to top button