بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق: هۆشداری پڵانێكی میلیشیا شیعەكان لە عێراق دەدات
دوای ئەوەی ئەمریكا سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاند, لە ئێستادا مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی ئەمریكی دروست بووە لەو بارەیەوە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا، هۆشدارییەكی ئەمنی لەبارەی پیلانێك لەلایەن ژمارەیەك لە سەركردەی میلیشیاكان بۆ ڕفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریكی، ڕاگەیاند.
باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە بەغدا، لە ڕاگەیاندراوێكدا، هۆشداری دا لەوەی، پیلانێك هەیە بۆ ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئەمریكی لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا.
ئاماژەی بەوەش دا، كە ژمارەیەك لە سەركردەی میلیشیاكان- بە بێ ئەوەی ناویان بهێنێت-، تاوتوێی پیلانێكیان كردووە بۆ ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییە ئەمریكییانەی بەشدار دەبن لە پێنجەمین پێشانگانی نێودەوڵەتی بەغدا، كە بڕیارە لە 10 تا 19ی ئەم مانگە (تشرینی دووەم) بەڕێوە بچێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، سەركردەكانی میلیشیاكان، تاوتوێی چۆنێتی ڕفاندن و شاردنەوەی هاووڵاتییە ئەمریكییەكان و تۆمەتدانە پاڵ ئەو لایەنە سیاسییانەی نەیاریانن، كردووە.