قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید, لە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بەشدار نەبوون, تەنها دەنگیان پێ كۆكراوەتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی خولی پێنججەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو, هەردوو سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیستی نەوەی نوێ، لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئامادە نەبوون.
لە كاتێكدا ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی ١٠ی ٢٠١٨، یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، بەڵام هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی لیستی (نەوەی نوێ) لە دانیشتنەكەدا بەشدار نەبوون.
پێشبینی دەكرێت هەریەك لە قوباد تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید وەكوو پەرلەمانتار لە پەرلەماندا كار نەكەن، بەڵكوو لە جێگەی خۆیاندا كەسانی دیكە بنێرنە پەرلەمان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو دوو سەرۆك لیستە لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەندان بەڵێنی جۆراوجۆریان بە دەنگدەران داوە، بۆیە بەشدارینەكردنیان لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا بەلای چاودێرانەوە بەرامبەر بە دەنگدەرانیان، هەڵوێستێكە لە جێگەی خۆیدا نییە.