دوای تەنها یەك رۆژ بەسەر سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێران, رووسیا دژایەتی خۆی بۆ سزاكان دەر بڕی

 

دوای ئەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە, دوازدە مەرجی وەك سزا بەسەر ئێراندا سەپاند, دوای تێپەڕینی تەنها یەك رۆژ بەسەر بڕیارەكەی ئەمریكا وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگەیاند، سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، سزای نایاسایین، پێچەوانەی روونی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیین.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەكەی ئەنجامیدا، لاڤرۆڤ گوتی: سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران نایاسایین و دژی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین و ئەو بڕیارانە و جێبەجێكردنیان تەنیا بێ هیوایی زیاتر دەهێننە ئاراوە.

هەروەها گوتی: ئێمە لە سەر بنەمای یاسایی و گفتوگۆی نێودەوڵەتی هەڵوێست وەردەگرین و گرتنە بەری سیاسەتی هەڕەشە و داواكاری یەكلایەنە لەم سەردەمەدا جێگەی قبوڵكردن نییە.

دوێنێ ئەمەریكا قۆناغی دووەمی سزا داراییەكانی بەسەر ئێراندا سەپاند و هۆشداریشی دایە وڵاتان لەوەی مامەڵەی نهێنی لەگەڵ ئێراندا بكەن.

Back to top button