لە %80 پەرلەمانتاران لەگەڵ گەڕاندنەوەی بودجەن بۆ حكومەت, محەمەد حەلبوس رێگرە

 

دوای ئەوەی كە حكومتی كار بەڕێكەری حەیدەر عەبادی لە كۆتاییەكانی تەمەنی بە شێوەیەكی پەلە پڕژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ـی عێراقی بۆ پەرلمان نارد, لە ئێستادا زربەی پەرلەمانتاران پێیان وایە دەێت پڕۆژە یاسایەكە لە لایەن كابینەی نوێی حكومەت ئامادەبكرێت, پەرلەمانتارێكی كوردی پەرلەمانی عێراق چەند هۆكارێكی نەگەڕانەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ حكوومەت ئاشكرا دەكات و دەشڵێ عادل عەبدولمەهدی لەو ڕێگەیەوە پەیامێكی بە دۆستەكانی گەیاند.

ئەحمەد حاجی ڕەشید لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نووسینێكی بە ناونیشیانی”بۆچی پڕۆژە یاسای بودجە نەگەڕایەوە بۆ حكوومەت؟” بڵاوكردووەتەوە تیایدا تیشكی خستووەتە سەر هۆكارەكانی.

ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی” زۆر هێز و لایەنی سیاسی بەتەمابوون كە ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجە بەگەڕێننەوە بۆ حكوومەت و هۆكاری زۆریشیان باسكرد كەوا ئەم پڕۆژە یاسایە حكوومەتی كاربەڕێكەر ئامادەی كردووە و كەموكوڕی زۆرە، هەرچەندە٪٨٠یی پەرلەمانتاران لەگەڵ گەڕانەوەی بوون بەڵام سەرۆكی پەرلەمان نەیگەڕاندەوە بۆ حكوومەت”.

ئەحمەد حاجی ڕەشید بە چوار خاڵ هۆكارەكانی ئاشكرا كردووە لە یەكێك لە خاڵەكاندا نووسویەتی” سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دەیەوێت بە دۆستەكانی بڵێن هەر كەمتەرخەمییەك لە بودجەدا هەیە ئەو بەرپرس نییە و حكوومەتەكەی عەبادی ئامادەی كردووە”.

بەپێی گوتەی ئەو پەرلەمانتارە ئەمانەی خوارەوە چوار لە هۆكارەكانی نەگەڕانەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقن:-

۱_ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دەیەویت بەدۆستەكانی بڵێت هەر كەمتەرخەمییەك لە بوجەدا هەیە ئەو بەرپرس نیە و حكوومەتەكەی عەبادی ئامادەی كردووە.

۲_ گەرانەوەی بوجە بۆ حكوومەت دەبێت یان كورد رازی بن لەسەر ۱۲.٦۷٪ یان دەبێت هەڵوێست وەرگرن هەركامیان بكەن دژوارە و عادل عەبدولمەهدیش ئیحراج دەبێت و لەگەڵ یەكەم هەنگاودا لەگەڵ كورد تێكدەگیرێن.

۳_گەڕانەوەی بوجە واتە دواكەوتنی بۆ فەسلی تەشریعی داهاتوو كە ئەمەش شكستی حكوومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەبێت.
٤_ لە گۆرانكاری لەیاسای بوجەدا هەندی هێزی سیاسی ئیرادەی خۆیان فەرز دەكەن كە لە بەرژەوەندی حكوومەتەكەی عەبدولمەهدی نییە.

Back to top button