لەپەراوێزی بەیاننامەکەی پارتی و هەوڵەکانی مالیکی
کارزان سەباح هەورامی
هیچ کەس بەقەد پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەرامی سیاسی نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوە تێناگات، چونکە لەماوەی هەشت ساڵی حوکمرانی لە عێراقدا زۆرترین بەریەککەوتنی لەگەڵ مالیکی هەبووە، بۆنمونە، ئەو کاتەی شاندی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا، داوای لێکرد کە پارەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بنێردرێت، مالیکی لە کۆبوونەوەکان ئامادەیی دەربڕی کە سەرجەم شایستە داراییەکانی کوردستان بنێرێن، بەڵام دواتر قسەی کۆبوونەوەی بیردەچوو، دوای ئەوە شاندێکی هەرێمی کوردستان چوو باسی لە پشکی کورد کرد لە سوپای عێراق، کە بڕیار بوو لە 13%بێت، بەڵام دەرکەووت سیاسەتی مالیکی بەرەو ئەوە دەڕوات کە کورد پەراوێزبخات، تا ئەو کاتەی ئێستا هیچ پشکێکی کورد لە سوپای عێراق نییە، سەرجەم فەرماندە سەربازییەکان بە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقیشەوە لەکورد سەندرایەوە، لەسەردەمی مالیکی، ئاستی پەیوەندی کوردستان و عێراق لەخراپترین ئاستدابوو، بە جۆرێک خەڵکێک لە کوردستان دەیگووت کە (گرفتی نێوان هەولێرو بەغدا شەخسییە)، مالیکی زۆر هەوڵی دا کە لەرێگای دەستوەردان لەکاروباری کوردستان، لاسەنگەی سیاسی بەرزبکاتەوە، لە پێگەی کورد بکات لەبەغدا، سووننەکان لەدژی کوردستان بەکاربهێنرێن، هێز بجولێنێک بۆ کەرکووک، بودجەی کوردستان بڕی.
مالیکی دوای لادانی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەوەوە نەوەستا، بەڵکو حزبی دەعوەی خستە خزمەتی دژایەتی کردنی کورد لەحکوومەتی عەبادی، لەدژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەرێمی کوردستان سوپای عێراقی کردە میلیشیا و حەشد، چونکە بۆی ئاسانتر بوو کە جوڵەی سەربازیان پێبکات، و تەحەدایەکیش بوو بۆ سوپای عێراق کە بەدەست حەیدەر عەبادییەوە بوو، لەماوەی رابردوو بۆ هاتنەوەی سەر دەسەڵات هەوڵی دا هاوپەیمانی بەهێز دروست بکات کە دەستی کرد بە کڕینی بەشێک لەسووننەکان و لیستە بچوکە شیعییەکان، هەوڵی لێک نزیک بوونەوەی لە گۆڕان و یەکێتی دا، بەو نییەتەی پشتیوانی بکەن بۆ گەرانەوە، هەڵبەتە گۆڕان و بەشێک لە یەکێتی ئێستا لەگەڵ گەرانەوەین، بەڵام ناتوانن بەئاشکراپشتیوانی بکەن، ئێستا لەدوای چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەنووسی نووری مالیکی، هێرشی توند دەکاتە سەر پارتی دیموکراتیی کوردستان و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زۆر لێکدانەوە هەیە بۆ ئەوەی بۆ چی مالیکی لەم کاتەدا هێرشی کردە سەر پارتی؟، راستر لە هەموو پێشبینییەکان ئەوەیە کە نەچوونی پارتی بۆ بەرەی هاوپەیمانی مالیکی شانسی لەدەستدانی بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ عێراق بڕی، مالیکی زۆر هەوڵی دا گرفتی هەولێرو بەغدا بەشێوەیەک بێت پێگەی عەبادی لاواز بکرێت خۆی کودەتای سپی بەسەر حکوومەت بکات.
خاڵی دووەم، ئەگەر هاتباو هەرێمی کوردستان ئەو دەستپێشخەریەی نەکردبایە بۆ حکوومەتی عێراق دوور نەبوو، هەوڵەکانی مالیکی وای نەکردایە ئازادکردنەوەی مووسڵ دواکەوتایە، چونکە دواکەوتنی لەبەرژەوەندی ئەودابوو، لەهەمان کاتدا ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەیاننامەی مەکتەبی سیاسی لەدژی قسەکانی مالیکی باسی نەکرد ئەوە بوو کە ئێستا لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن گروپی مالیکەوە هەولێک هەیە بۆ پشکی بودجەی کوردستان، لە میزانییەی گشتی عێراق بۆ 2017 کەم بکرێتەوە چونکە، لە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژەکە پشکی هەرێمی هێشتا %17 ئێستا.
نووری مالیکی و هەندێک پەرلەمانتارانی یەکێتی گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میزانییە بێتە درەوە و ئەو بڕەیە کەم بکرێتەوە، هەوڵێکی زۆر جددیش هەیە بۆ ئەوەی بڕینی بودجەی کوردستان ببێتە پرۆژە یاسا و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.