كۆمه‌ڵی ئیسلامی فتوای حه‌ڵال بوونی پاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی دا.
كۆمەڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بەپەرلەمانتارانی خولی چوارەم دەدرێت ئاشكرادەكات و دەڵێت”ئەو (49) ملیۆن دینارە حەڵاڵە”.
له‌و باره‌وه، (مەروان گەڵاڵی) سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەخولی چوارەمی پەرلەمان ڕاگەیاندوە، ” ئەو 49 ملیۆن دینارە موچەی شەش مانگەو تەنها بۆ خانەنشینی پەرلەمانتار نییە، بەڵكو بۆ هەموو فەرمانبەرێكە”.
سه‌ركرده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت.” ئەو بڕە پارەیە بەگوێرەی یاسایەو پابەندنەبونیش بەهەر بڕگەو مادەیەكی یاساوە دەبێتە یاسا شكێنی، كاتێكیش پەرلەمانتارێك یا فراكسیۆنێك ئەو بڕە پارەیە وەرنەگرێت، نابێتە هۆی گۆڕینی یاساكە، بەڵكو یاساكە وەك خۆی دەمێنێتەوە”.
سەبارەت بەحەڵاڵی و حەرامی ئەو بڕە پارەیەش گەڵاڵی گوتویه‌تی. “وەكو فراكسیۆنی كۆمەڵیش ڕایدەگەیەنین ئەو (49) ملیۆنەش حەڵاڵە”.