پۆلیس له‌ باره‌ی رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاگەیاند، ئێواره‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه‌، له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ و ته‌ڕبونی شه‌قامه‌كه‌ خۆی كێشا به‌ستونی ڕاگری هێماكانی هاتووچۆی گیانی له‌ده‌ستدا.”

فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 6 ى 11 ى 2018   له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری نزیك دووریانی ڕێگای شه‌قلاوه‌ ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ی تایبه‌ت ،  به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ و ته‌ڕبونی شه‌قامه‌كه‌ به‌ئاوی بارانه‌وه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ستونی ڕاگری هێماكانی هاتووچۆی رێگانیشانده‌ری شه‌قامه‌كه‌ و له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت، سه‌یركردنی وێنه‌كان ودیمه‌نی ڕووداوه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ یه‌ك راستی ده‌سه‌لمێنێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌خێراییه‌كه‌ له‌م كه‌شه‌ باراناویه‌ش له‌راده‌به‌ده‌ربووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خێرایی زۆر نه‌بێت ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌م شێوه‌یه‌ تێكناشكێت.

گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌پابه‌ندی رۆیشتن بن به‌م خێراییه‌ی كه‌دیاریكراوه‌ به‌هێماكان ،  ئه‌گه‌ر  كه‌شه‌كه‌ باراناوی بوو ئه‌وا خێراییه‌كه‌یان زۆر كه‌متر بكه‌نه‌وه‌.

Back to top button